KDC

هەر پەنابەرێک لە سوید تاوان ئەنجام بدا دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە

بەپێی پڕۆژە یاسایەک، هەر پەنابەرێک لە سوید تاوانئەنجام بدات، ئەوا دیپۆرت دەکرێتەوە.


بە پێی ئەو پڕۆژە یاسایەی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا هەبوو، هەر پەنابەرێک حووکمی تاوانەکەی ساڵێکزیندانیکردن بوایە، ئەوا دوای تەواوکردنی حوکمەکەی دیپۆرتی وڵاتەکەی خۆی دەکرایەوە، بەڵام بەپێی پڕۆژەنوێیەکە، هەر پەنابەرێک حوکمی شەش مانگی زیندانیهەبێت، ئەوا دوای تەواوکردنی حوکمەکەی دیپۆرت دەکرێتەوە.

شایانی باسە ئەوەش دوای ئەو هەموو تاوان و خراپەکارییانە دێت، کە بەشێک لە پەنابەرانی وڵاتانی دیکە لە وڵاتی سوید ئەنجامیان داوە، کە دواترینیان لە سەرەتای ئەم مانگەوە بوو و لە یۆتۆبۆری کوشتنی پۆلیسێکی سویدی بوو، کە دواتر ئاشکرابوو بکوژەکە سۆماڵییەکی پەنابەری ئەو وڵاتە بووە، ئەوەش بووە هۆی ناڕيەزایەتییەکی زۆری سوییدییەکان و لە شوێنی کوژرانی پۆلیسەکە، ژمارەیەکی زۆری سویدی کۆبوونەوە و، پەیامی جێهێشتنی وڵاتەکەیان لە بەر تاوانکاری بەشێک لە پەنابەران دا بە گوێی حکوومەتی وڵاتەکەیان. 

___

خوێندکارێکی کوردی دانیشتووی ئۆکرانیا بریندار بووە

Harmn

ئەمریکا:ناوەندی ڤێرجینیا خولێکی گرنگ بۆ کوردانی ناوچەکە دەکاتەوە

Harmn

هەلێک بۆ لاوان و قوتابیانی کوردستان دەتوانن لە خولێکی ڕاهێنان لە هۆڵندا بەشداری بکەن

Harmn