KDC

تورکیا بۆ رێگریکردن لە کۆچبەران دیوارى کۆنکرێتى درووست دەکات

حکومەتى تورکیا لەسەر سنورەکانى لەگەڵ ئێراندا بە درێژایى دەیان کیلۆمەتر خەندەق لێدەدات و دیوارى کۆنکرێتى دروست دەکات.

بەپێى هەواڵى میدیاکانى تورکیا، دروستکردنى دیوارە کۆنکرێتیەکە دەکەوێتە پارێزگاى وان لە باکورى کوردستان کە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتى ئێران و تائێستا نزیکەى سێ کیلۆمەتر دیوارى کۆنکرێتى لەسەر سنور دروستکراوە.

بەرپرسانى پارێزگاى وان ئاشکرایانکردوە، پڕۆژەکە بە مەبەستى رێگریکردن لە کۆچبەرى نایاسایى و کارى قاچاخچیەتیە لە سنورى نێوان تورکیا و ئێران.

دیوارە کۆنکرێتیەکە بە درێژایى (63) کیلۆمەتر دەبێت و بەرزیەکەى سێ مەترە و پانیەکەى (30) سانتیمەترە و لێدانى خەندەقیش لەو سنورە بە درێژایى (110) کیلۆمەتر دەبێت.

___

کۆنفیدراسیۆنا ڕەڤەندا کوردستانی ،(11)مین ساڵڤەگرا جێنۆسایدا کوردێن ئێزدی ل چەندین باژارێن دیاسپۆرایێ ب بیرتینە.

Harmn

کۆنفدراسیۆن داوایەک ئاڕاستەی کوردانی تاراوگە دەکات

Harmn

یۆنسێف:لە ساڵی 2021زیاتر لە 36ملیۆن منداڵی پەنابەر لە جیهاندا تۆمارکراوە

Harmn