سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکان، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی میر و جڤاتی ڕۆحانی و سەرجەم خوشک و برا ئێزیدییەکان دەکات.
دەقی پەیامەکە
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییان، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەشی میری ئێزیدییان، بابە شێخ، چڤاتا رووحانی و هەموو خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و عێراق و دیاسپۆرا دەکەم، بە تایبەت ئەو ئێزیدییانەی، کە توانیویانە لە بارودۆخە سەخت و نالەبارەکاندا پارێزگاری لە چاند و کەلتوور و دابونەریت و ناسنامەی کۆن و ڕەسەنی خۆیان بکەن.
هیوادارم، جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییان ببێتە ستوونێک لە ستوونەکانی خۆڕاگری و پێکەوە ژیان، وڵاتمان هەر ئاوەدان بێت، ئاڵای کوردستان بەرز و بڵند و شەکاوە بێت.
جەژنی هەمووتان پیرۆز، سەری ساڵتان بەخێر و خۆشی بێت…
شفا بارزانی
١٥ی ئاداری ٢٠٢٥