KDC

هەشتەمین خولی دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی ناوکی ئێران

هەشتەمین خولی دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی ناوکی ئێران، کە لە دوای ئەمڕۆوە دەست پێدەکات، ئەو وڵاتە جەخت لەسەر ئەو دڵنیاییانە دەکاتەوە، کە واشنتن جارێکی دیکە نەکشێتەوە و سزاکانی سەر تارانیش هەڵگرێت. 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، کە کارنامەکە مەسەلەی گەرەنتی و سەلماندنی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکایە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنەکە، گرینگترین شت بۆ ئێرانئ ئەوەیە، کە بگەنە ئاستێک تا بتوانن ئەوە بسەلمێندرێت نەوتی ئێران بە ئاسانی و بەبێ هیچ سنوورێک دەفرۆشرێت و، پارەی ئەو نەوتە بە دراوی بیانی دەگوازرێتەوە بۆ حسابی بانکی ئێران و، بتوانن سوود لە هەموو گەڕانەوە ئابوورییەکان لە کەرتە جیاوازەکان وەربگرن. 

عەبدوڵڵایان ئاماژەی بەوەداوە، کە بەشداربووان لە دانوستانەکانی ڤییەنا، ڕازی بوون تا تێبینی و خاڵە نوێکان زیاد بکەن، کە لە لایەن شاندی دانوستانکارەکەیەوە بە سەرۆکایەتی عەلی باقری بۆ ئەو خاڵانەی لە خولی نیسان و حوزەیراندا گفتوگۆیان لەسەر کراوە، ئەوەشی باسکردووە، گەیشتووینەتە دۆکیومێنتێکی هاوبەش لەسەر کێشەی ناوکی و سزاکان، ئەمڕۆ یەکەم دانوستان لەسەر ئەو دۆکیومێنتە هاوبەشە دەست پێدەکات.

___

هێزەکانی سەر بە ڕوسیا لە کازاخستان دەستیان بە کشانەوە کرد

KDC

بەوێنە ..ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنگرەی نەتەوەو دەوڵەتەکان CNSدەکەن

Harmn

فیدراسیۆنی لاوانی رەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا پەرلەمانی ئەورووپا بۆ دۆخی رۆژئاوای کوردستان دێنێتە دەنگ

Karzan