KDC

کۆنفیدراسیۆن بانگهێشتی ئەندامانی دەکات

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بانگهێشتی تەواوی ئەندامانی دەکات، کە لە کاتی دیاریکراودا ئامادەی وێبناری دکتۆر سۆران بەرزنجی ڕاوێژکاری سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی بن، کە بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگای پرۆگرامی ZOOM و ئێوارەی ڕۆژی شەممە 2025.05.24 کاتژمێر 20:30 بە کاتی بەرلین ساز دەکرێت.

ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێبنارێک بۆ بەڕێز دکتۆر سۆران بەرزنجی ڕاوێژکاری ڕێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی دەکات.


بابەتی وێبنارەکە:-
١-لە دیابجەی دەستووری داهاتوو کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی کوردستانییە، لە ژێر تیشکی ئەم پێناسەیەدا لە دوای کۆنگرەی دووەم، ئایا کۆنفیدراسیۆن ئەکادیمییانە پرۆسەی ناسنامەی کۆلەکتیڤی دیاسپۆرایی لە فەزای گشتیدا سازاندووە؟
٢-بۆ بەرجەستەکردنی بەها باڵاکانی نەتەوە و نیشتمان، کۆنفیدراسیۆن بۆتە پێگەیەک بۆ وشیاریی تاراوگە نشین.
٣- لە ژێر چەتری کۆنفیدراسیۆندا، پێکهاتەکانی کۆنفیدراسیۆن { فیدراسيۆن، ناوەند، كۆمەڵە و ڕێکخراوەکان، تيپی ميوزيك، وەرزش … هتد} له فەزاى كۆمەڵایەتیی ترانسناسيۆناڵدا پێناسەی دياسپۆراى كورد دەکەن؟

تێبینی: لە نزیکترین کاتدا کۆدی بەشدارییتان پێدەگات.

___

ناوەندی نەمسا بەشداری کۆنفرانسی بەرخودانی ڕۆژهەڵاتیان لە ڤێنا کرد

Harmn

شاژنی بەریتانیا 96هەمین ساڵ ڕۆژی لە دایکبوونی خۆی دەکاتەوە

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادکردنەوەی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستانی کرد

KDC