کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی (تیشکی 21 )و (کۆمەڵەی کولتووری کوردی لیۆن) و فیدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فەرەنسا، سیمینارێک لەسەر رۆژئاڤا ساز دەکەن، کە تێیدا چەند پرسێکی سوریا و رۆڵی کوردی تێدا باس دەکرێت.
مەراسیمەکە لەپێناو یەکڕیزیی ماڵی کوردی رۆژئاڤا دەبێت و بارودۆخی ئێستای سوریا و ڕۆڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆڵی کوردانی دیاسپۆرا لە پشتیوانیکردنی پرسی کورد تاوتوێ دەکرێن.
هاوکات، ئاهەنگێکی هەڵپەرکێش لەگەڵ هونەرمەند میران گاباری ساز دەکرێت، ئەوەش بۆ یادکردنەوە و دەربڕینی خۆشی و شادی بە هۆی ڕێککەوتننامه مێژووییەکەی کوردانی ڕۆژئاڤا دەکرێت.
لەو پێناوەدا، داوا دەکرێت لە کات و شوێنی دیاریکراو، کە لەسەر وێنەکەیە، کوردانی نیشتەجێی فەرەنسا بەشداری بکەن.