KDC

کۆنفیدراسیۆن ئاگادارییەک ئاڕاستەی کوردانی فەرەنسا دەکات

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی (تیشکی 21 )و (کۆمەڵەی کولتووری کوردی لیۆن) و فیدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-فەرەنسا، سیمینارێک لەسەر رۆژئاڤا ساز دەکەن، کە تێیدا چەند پرسێکی سوریا و رۆڵی کوردی تێدا باس دەکرێت.
مەراسیمەکە لەپێناو یەکڕیزیی ماڵی کوردی رۆژئاڤا دەبێت و  بارودۆخی ئێستای سوریا و ڕۆڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆڵی کوردانی دیاسپۆرا لە پشتیوانیکردنی پرسی کورد تاوتوێ دەکرێن.

هاوکات، ئاهەنگێکی هەڵپەرکێش لەگەڵ هونەرمەند میران گاباری ساز دەکرێت، ئەوەش بۆ یادکردنەوە و دەربڕینی خۆشی و شادی بە هۆی ڕێککەوتننامه مێژووییەکەی کوردانی ڕۆژئاڤا دەکرێت.

لەو پێناوەدا، داوا دەکرێت لە کات و شوێنی دیاریکراو، کە لەسەر وێنەکەیە، کوردانی نیشتەجێی فەرەنسا بەشداری بکەن.

___

تنۆک تنۆک داده‌چۆرێم، کلوو کلوو ده‌توێمه‌وه‌ 

nusar1

ئیسرائیل چەند موشەکێک ئاراستەی دیمەشق دەکات

KDC

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە گردبوونەوەی جەماوەریی شاری بۆن بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان

nusar1