KDC

کۆنفیدراسیۆن بەیاننامەیەک توند بڵاو دەکاتەوە

‏‎

‏‎کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی عێراق و بێدەنگیەکەی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

‏‎دەقی بەیاننامەکە:

‏‎کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە توندی هەڵوێستی شۆڤینیانەی حکومەتی عێراق، سەرکۆنە و ڕەت دەکاتەوە و بەرگری لە مافە ئابووری و مافە ڕەواکانی هەرێمی کوردستان دەکات. ئەو کارەی عێراق پێشێلکردنی ئاشکرای مافە دەستوورییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە و دژی جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و دەستوری عێراق و ڕێککەوتننامە ناوخۆییەکانی عێراقیشە.
‏‎بێدەنگی حکوومەتی عێراق، جینۆسایدێکی ئابوورییە دەرهەق بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. بۆیە ئەم داواکارییانە ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق دەکەین:
‏‎١.حکوومەتی عێراق پابەندی ڕێککەوتنە داراییەکانی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و یاسای بودجە بێت.
‏‎٢.داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و نەتەوە یەکگرتووەکان و تەواوی مرۆڤدۆستانی جیهان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن بەرامبەر بە سیاسەتی برسیکردنی کوردستانییان..
‏‎٣.ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، داوا لە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان ، میدکاران ، کەسانی ئەکادیمی و ڕۆشنبیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین ، بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نەبن بەرامبەر بەو پێشلکارییە ڕوونەی حکوومەتی عێراق هەمبەر بە گەلەکەمان .
‏‎٤.داوا لە باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی جیهان دەکەین، کە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بارەگایان هەیە، هەڵوێستی جدی بەرامبەر بەم پێشلکارییە دەستوورییە پیشان بدەن..

‏‎ئێمە وەک کونفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە خاک و ئاڵا و مافەکەکانی نەتەوەکەمان لە باشووری کوردستان دەکەین، و داوای چارەسەری کێشەکان بە ڕێگەی دانوستاندن و گفتوگۆی ئاشتییانە دەکەین.

‏‎لە کۆتاییدا دەڵێین، مافی ژیانی شایستە و وەرگرتنی مووچە، مافێکی بنەڕەتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە و لەژێر هیچ بەهانەیەک ناکرێت تێکەڵ بە ئەجێندای سیاسی و بکرێتە مادەیی هەڵبژاردن، .

‏‎بژی کورد و کوردستان

‏‎ئیسماعیل کامل
‏‎سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
١/٦/٢٠٢٥

___

بەریتانیا:نەدیم زەهاوی بە وەزیری دارای دیاریکرا

nusar1

سویسرا: ڕەوەندی کوردستانی ئاهەنگی جەژنی نەورۆزیان ساز کرد

nusar1

ئیدارەی بایدن پلانی نیشتەجێکردنی 55 هەزار پەنابەری ئەفغانی هەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW