کوردستانییانی کۆڵنەدەر
لە بەهاری ساڵی 1991، نەتەوەی کورد گەورەترین ڕیفراندۆمی جەماوەریی ئەنجامدا و بە یەک دەنگ مانەوەی لەژێر دەسەڵاتی فاشیزم و تۆقاندنی ڕژێمی داگیرکەردا ڕەتکردەوە، کۆڕەوی ملیۆنی، تەنها ئاوارەبوون نەبوو، بەڵکوو پەیامێکی سیاسیی زۆر بەهێز بوو بۆ جیهان، کە ئیرادەی گەلەکەمان مردن بە ئازادی لە کۆیلایەتی بە پیرۆزتر دەزانێت، ئەم هەڵوێستە مێژووییە، ویژدانی مرۆڤایەتیی هەژاند و سیستەمی نێودەوڵەتیی ناچار بە پاراستنی بەشێک لە خاکی کوردستان کرد.
ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە کاتێکدا سەری ڕێز بۆ قوربانیانی ئەو ڕێگا سەختە دادەنەوێنین، ڕایدەگەیەنین کە پاراستنی ئەو قەوارە سیاسییەی بە خوێن و فرمێسکی گەلەکەمان بەدەستهاتووە، ئەرکی سەرشانی هەموومانە، دەبێت بە چەکی دیپلۆماسی و یەکگرتوویی لە تاراوگە، بیناتنەری هێزێک بین کە هەرگیز ڕێگە نەدات مەترسیی سڕینەوە و ئاوارەبوون ڕووبەڕووی نەتەوەکەمان ببێتەوە.
نەمری و سەربەرزی بۆ قوربانیانی کۆڕەوی مەزن و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
31ـی ئاداری 2026
