بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنی ئەکیتۆ، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خوشک و برایانی کلدان، ئاشوور و سریان لە نیشتمان و سەرانسەری جیهان دەکات.
ئەم جەژنە دێرینە، کە ڕیشەیەکی قووڵی لە مێژووی شارستانیەتی میزۆپۆتامیادا هەیە، هێمایەکی هەرە گەورەی نوێبوونەوەی ژیان و پاراستنی ڕەسەنایەتییە، لای ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، فرەیی کلتووری و مێژوویی پێکهاتەکان، هێز و سەرمایەیەکی نیشتمانیی گەورەیە، بۆیە ئەم یادە بە بەشێکی دانەبڕاو لە مێژووی هاوبەش و ناسنامەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی کوردستان دەزانین.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وەک چەترێکی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی دەنگی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات، هەمیشە بە بایەخەوە لە پێگەی مێژوویی و کلتووریی پێکهاتە ڕەسەنەکان دەڕوانێت و جەخت لە پتەوکردنی گیانی برایەتی و یەکڕیزیی نێوان سەرجەم نەتەوە و ئایینەکان دەکاتەوە، لەپێناو ناساندنی زیاتری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و پاراستنی مافەکانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
ئومێدەوارین ساڵی نوێی 6774ی بابلی ئاشووری، ببێتە مایەی خێر، خۆشی و چەسپاندنی ئاشتی و تەبایی بۆ هەموو لایەک.
جەژنی ئەکیتۆ لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
1ی نیسانی 2026
