KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیی 128 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردیی پیرۆز دەکات

 

بەبۆنەی 22ی نیسان، یادی 128 ساڵەی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان، نووسەران و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان و ڕەوەندی کوردستانی لە سەرتاسەری جیهان دەکەین.
دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە ساڵی 1898، لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر لەسەر دەستی میقداد میدحەت بەدرخان، پەیامێکی گەورە و واتادارە بۆ ئێمەی ڕەوەندی کوردستانی، ئەو ڕووداوە مێژووییە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە، کە کوردانی تاراوگە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بن دەتوانن پێشەنگ بن و ڕۆڵی گەورە و کاریگەر لە پاراستنی زمان، کەلتوور، ناسنامە و خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای نەتەوەکەیان بگێڕن.
ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئەم یادە شکۆدارە بەرز دەنرخێنین، کە قەڵەمە دڵسۆزەکان و ڕۆژنامەنووسانی کورد لە ناوخۆ و دەرەوەی نیشتمان بەردەوامن لە گەیاندنی دەنگی زوڵاڵی گەلەکەمان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەرگریکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان، مێژوو گەواهیدەری ئەوەیە، کە ڕۆژنامەگەریی کوردی لە قۆناغە سەختەکاندا قوربانیی زۆری داوە و هەمیشە سەنگەری پێشەوەی بەرگریی بووە لە ڕاستی و ئازادی و هۆشیاریی نەتەوەیی.
لەم بۆنەیەدا، وێڕای دووپاتکردنەوەی پاڵپشتیی تەواوی کۆنفیدراسیۆنەکەمان بۆ ئازادیی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەوانیی پیشەیی سەردەمییانە، سڵاو و دروود دەنێرین بۆ گیانی پاکی سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لەپێناو گەیاندنی ڕاستی و خزمەتکردن بە خاکی کوردستان گیانی خۆیان بەخشی.
پیرۆز بێت یادی ڕۆژنامەگەریی کوردی، هەمیشە سەرکەوتوو بن و قەڵەمەکانتان لە خزمەتی گەشەسەندن و یەکڕیزیی گەل و نیشتماندا بێت.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
22ی نیسانی 2026

___

لە ماوەی یەک ساڵدا هەزاران کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا

KDC

کۆبوونەوەی کۆمەڵەی کوردی موردایك بۆ چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٤

Harmn

ئەمەریکا پەیامێک لەسەر کوشتنی شیرین ئەبو عەقلە پایەمنێری ئەلجەزیرە بڵاودەکاتەوە

Harmn