KDC

یۆنان 13 هاوڵاتی ئەورووپی دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌كاته‌وه‌

دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی وێنه‌ی 13 كه‌س له‌ یۆنان، كه‌ بە جل و بەرگی تاڵیبانیان لەبەرکردبوو، به‌په‌له‌ پۆلیسی ناوچه‌كه‌ هه‌مووانی بە مەبەستی پشکنین ده‌ستگیركرد، وێڕای ئەوەی هاووڵاتی نامەی دوو وڵاتی ئەورووپایان هەبوو، دیپۆرتی وڵاتەکانیان کردنەوە.

دوو رۆژ پێش ئێستا، دیمه‌نی چەند کەسێک به‌ پۆشینی جل و بەرگی تاڵیبان و، لە ناوچه‌ی كه‌له‌ماته‌ی یۆنان، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایەتییه‌كانی تەنییەوە،‌ هه‌ر بۆیه وێڕای ئەوەی یەکەمجار یۆنان دەستگیری کردن و دواتر بە هۆی بوونی هاووڵاتی نامەی وڵاتی فەڕەنسا و ئەڵمانیا، ئازاد کران، بەڵام بە هۆی ترسی هاووڵاتییانی یۆنان،‌ دووباره‌ پۆلیسی ناوچه‌كه‌ هه‌مووانی ده‌ستگیركردن و  لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدان.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو کەسە ئەورووپییانەی جل و بەرگی تاڵیبانیان پۆشیبوو، له‌ ئه‌سڵدا جه‌زائیری بوون و به‌ پۆلیسیان گوتووە، كه‌ ئه‌وان به‌ باخیره‌ له‌ ئیتاڵیاوه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ كۆمه‌نیزیا و مسوڵمانن، بۆیه‌ روویان له‌ ناوچه‌ی كه‌له‌ماته‌ كردووه،‌ تا‌ رۆژانه‌ 30 كیلۆمه‌تر به‌ پێ پیاده‌ بكه‌ن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ به‌ پیاده‌كردن بگه‌نه‌ ئه‌سینا، هەروەها به‌و شێوه‌یه‌ جه‌سته‌ی خۆیان له‌ گوناحه‌كان پاك بكه‌نه‌وه، بەڵام وڵاتی یۆنان سەرجەمیانی دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیان کردنەوە.

___

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری کوردانی دانیشتوی سوید دەکات

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبای ئاراستەی نەدیم زەهاوی دەکات

Harmn

لەسەر کۆچبەران عێراق داوایەک ئاڕاستەی مانگی سووری پۆڵەندی دەکات

KDC