KDC

سەدان کۆچبەری ئەفغانی دەچنە سەر سنووری یۆنان

به‌هۆی بڵاوبوونەوەی هه‌واڵێك،‌ سه‌دان كۆچبه‌ری ئه‌فغانی له‌ ئیستانبوڵه‌وه‌ چوونەتە ئەدیرنەی تورکیای نزیک سنووری یۆنان.‌

به‌ هۆی چه‌ند زانیاریه‌ك، كه‌ له‌ تۆڕه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توركیا بڵاو بوونه‌وه‌، سه‌دان كۆچبه‌ری ئه‌فغانی له‌ شاری ئیستانبوڵه‌وه‌ روویان له‌ ناوچه‌ی ئەدیرنێی نزیک لە سنووری یۆنان کردووە.

میدیاکانی توركیا ده‌ڵێن، له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووەته‌وه‌، كه‌ گوایا‌ یۆنان، رێککەوتی‌ 28/8/2021 تا 31/08/2021، سنووره‌كانی خۆی بۆ كۆچبه‌رانی ئه‌فغانی ده‌كاته‌وه، بۆیه‌ ئەفغانییەکا چوونەتە سنووری یۆنان و له‌ چاوه‌ڕوانیدان، تا یۆنان سنووره‌كانیان بۆ بكاته‌وه‌.

___

یۆنان:ناوەندێکی نوێ بۆ کۆچبەران دروست دەکات و دانیشتوانی دورگەکەش ناڕازین

Harmn

بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی ئەندامانی دەکات

Harmn

ئاگادارییەک لە ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنەوە

Harmn