KDC

لە رێی کۆکردنەوەی واژووەوە، ئەڵمانیا کارەساتی ئێزدییەکان بە جینۆساید دەناسێنێت

وڵاتی ئەڵمانیا لە رێی لینکێکی تایبەتەوە هەڵدەستێ بە کۆکردنەوەی واژوو بۆ بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی ئێزدییەکان، کە لە ساڵی 2014 و لەسەر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەسەریاندا هێندرا، لە ئەنجامدا هەزاران کوردی ئێزدی کوژران و هەزاران ئافرەتیشیان کرانە کەنیزەک و سەبایا.

بابەتی بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی ئێزدییەکان، لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە جدی کاری بۆ کراوە و، بەردەوامیشە، کۆتایی مانگی شەشی ئەمساڵیش پەرلەمانی بەلجیکا بە تێکڕای دەنگی پەرلەمانتارەکانیان دەنگیان لەسەر بە فەرمیی ناساندنی جینۆسایدی هاووڵاتیانی ئێزدی دا.

لە رۆژی 3ی ئابی 2014 داعش ھێرشی کردە سەر شنگال و لە ئەنجامدا زیاتر لە شەش ھەزار کچ و ژنی ئێزدی رفێندران، دواتر وەک سەبایە مامەڵەیان پێوە کرا، و تا ئێستاش 3350 کچ و ژنی کوردی ئێزدی چارەنووسیان نادیارە.

لەم لینکەی خوارەوە ناو واژۆیی خۆت تۆماربکە

https://epetitionen.bundestag.de/content/petitionen/_2021/_07/_25/Petition_125051.html

___

ده‌یان كۆچبه‌ر كه‌ خه‌ریك بوو بخنكێن له‌ مردن رزگار كران

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گۆران ئیبراهیم خەیات دەکەن

KDC

ژنە چالاکوانێکی کوردە لە لایەن ئیتڵاعاتەوە دەستگیر دەکرێت

KDC