KDC

دەیان کۆچبەری کورد لە دوورگەیەکی یۆنان دەستبەسەر دەکرێن

124 كۆچبه‌ری‌ كورد‌ بە هۆی لە کارکەوتنی بزوێنەرەی یەختەکەیان له نزیک‌ دوورگه‌ی میلۆسن، بە ناچاری لە دوورگەکە دادەبەزن لە لایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنان دەستگیر دەکرێن.

دوورگه‌ی میلۆس كه‌مپی‌ بۆ په‌نابه‌ران تێدا نییە و داوا كراوه‌، کە وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، به‌ زووترین كات، شوێنێك بۆ ئەو 124 کۆچبەرە کوردە له‌ دوورگه‌یه‌كی دیكه دابین بكات، یا بگوازرێنه‌وه‌ بۆ شاری ئه‌سینای پایته‌خت، یان هه‌ر كه‌مپێكی دیکە بێت، كه‌ بتواندرێت خزمه‌تیان بكه‌ن، بەو پێیەی له‌ نێو كۆچبه‌ره‌كاندا، ئافره‌ت و منداڵ هه‌یه‌ و یه‌كێ له‌ ئافره‌ته‌كانیش دووگیانه‌.

جێگەی باسە، یه‌ختی ئەو‌ 124 کۆچبەرە‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه‌ به‌ره‌و ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌، بزوێنەری یه‌خته‌كه‌ نزیك دوورگه‌ی میلۆس له‌ كار دەكه‌وێت، ناچار له‌وێ هه‌موویان دادەبه‌زن و دواتر پۆلیسی ده‌ریاوانی، كۆچبه‌ره‌كانی ده‌ستگیركردووە.

___

له‌ كه‌مپێكى لیتوانیا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌رى عێراقی پشێویان دروست کرد

KDC

پۆلۆنیا لە بەرامبەر لێشاوی پەنابەران باری لە ناکاوی ڕاگەیاند

KDC

نەمسا: هەڵوەشاندنەوەی تۆرێکی جیهانی بازرگانی کردن بەمرۆڤ ڕاگەیاند

Harmn