KDC

بەریتانیا ئەو کۆچبەرانەی بە چووپ دەگەنە وڵاتەکەی دیپۆرتیان دەکاتەوە

به‌ریتانیا بڕیاری داوه،‌ له‌ داهاتوودا‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی به‌ چووپ روو له‌ وڵاتەکەی ده‌كه‌ن، دیپۆرتی فه‌ڕه‌نسایان بكاته‌وه.‌

میدیاكانی به‌ریتانیا گرته‌ ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو كردووەته‌وه،‌ كه‌ مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازانی ده‌ریاوانی به‌ریتانیایه،‌ تێیدا‌ ئەوە نیشان ده‌دا، چۆن ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی به‌ چووپ له‌ فه‌ڕه‌نساوه‌ روو له‌ به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، دیپۆرتیان بكه‌نه‌وه‌.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، هێزی ده‌ریاوانی به‌ریتانیا، Border Force به‌ ماتۆڕو جۆری Jet Ski, رێگری له‌ كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن و، ناچاریان ده‌كه‌ن، نه‌گه‌نه‌ وشكانی به‌ریتانیا و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خاكی فه‌ڕه‌نسا.

___

خانمە چالاوانێکی کورد مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە

KDC

بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی پەنابەران ئه‌وروپا سێ ملیار یۆرۆ ده‌داته‌ توركیا

KDC

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بەڕێز عەلی جەوانمەردی

nusar1