KDC

چەند کۆچبەرێکی عێراقی بە رووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن

ئوتۆمبیلێك به‌ 6 كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ له‌ باكووری یۆنان تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و برینداربوون.

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی پشتی نیوز، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ هۆی خێرایی زۆرە‌وه‌ كۆنترۆڵی له‌ ده‌ستدا و خۆی كێشا به‌ ستوونێکی كاره‌بای سه‌ر ئۆتۆبانی ناوچه‌ی سێرێس و سەرنشینەکانی بریندار دەبن.

كۆچبه‌ره‌كان گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشاخانه‌ی سێرێس و ته‌نیا یه‌كێكیان‌ ته‌ندرووستی ناجێگیره‌ و، ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌، بۆیە گواستراوەتەوە‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ساڵۆنیك.
کۆچبەرەکان بریتین لە هەریەکە لە:

  1. وه‌كاد به‌ڵێن ئیبراهیم ته‌مه‌ن 22 ساڵ
  2. سۆران قه‌ساب، كوری عوسمان محه‌مد ته‌مه‌ن 23 ساڵ
  3. بینار حه‌سه‌ن عوسمان ته‌مه‌ن 25 ساڵ
  4. ڕه‌وف هاروم نازوم ته‌مه‌ن 25 ساڵ

___

ڕاگەیاندراوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە پەلامارە ترسنۆکانەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی كورد خزمەتگوزارییەكی دیكەی بەردەست كرد

kurdish dc

گرنگی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە .. لە ئێستاو داهاتوودا

KDC