KDC

کەمپێکی پەنابەران ئاگری گرتووە

كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌ی سامۆسی یۆنان گڕی گرت و، به‌په‌له‌ هێزی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و، سەرجەم په‌نابه‌ره‌كانیان له‌ كه‌مپه‌كه‌ چۆڵ كرد تا ژیانیان بپارێزن.

به‌ پێی میدیاكانی ئه‌و دوورگه‌یه‌، دوێنێ شەو کەمپێکی پەنابەران لە دوورگەی سامۆسی گڕیگرتووە و بە پەلە هێزی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنەکە، هاوکات په‌نابه‌ره‌كانیان به‌ شێوە‌یه‌كی كاتی ره‌وانه‌ی یاریگایه‌ك كراون، تا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانیش، له‌وێ ئامادەبووە‌ و، چاودێری رووداوه‌كەی‌ کردووە.

باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ په‌نابه‌ره‌كان به‌ ئه‌نقه‌ست خۆیان ئاگریان بەردابێتە كه‌مپه‌یان، ئەوەش بە مەبستی نه‌گواستنەوەیان‌ بۆ نێو كه‌مپی داخراو.

شایانی باسە پۆلس و هێزی ئاگركوژێنه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

___

ئیتالیا: بەهۆی کەمی هێزی کار ،کۆچبەران هەلێکی باشی کارکردنیان پێدەدرێت

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان دەکات

nusar1

فینلاند : وەزیری دەرەوە ، پێککا هاڤیستۆ، سنوور بۆ ئەو کۆچبەرانە داناخات کە دەیانەوێ بە زەبری هێز بیبەزێنن

KDC
KDC

FREE
VIEW