KDC

کەمپێکی پەنابەران ئاگری گرتووە

كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌ی سامۆسی یۆنان گڕی گرت و، به‌په‌له‌ هێزی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و، سەرجەم په‌نابه‌ره‌كانیان له‌ كه‌مپه‌كه‌ چۆڵ كرد تا ژیانیان بپارێزن.

به‌ پێی میدیاكانی ئه‌و دوورگه‌یه‌، دوێنێ شەو کەمپێکی پەنابەران لە دوورگەی سامۆسی گڕیگرتووە و بە پەلە هێزی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنەکە، هاوکات په‌نابه‌ره‌كانیان به‌ شێوە‌یه‌كی كاتی ره‌وانه‌ی یاریگایه‌ك كراون، تا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانیش، له‌وێ ئامادەبووە‌ و، چاودێری رووداوه‌كەی‌ کردووە.

باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ په‌نابه‌ره‌كان به‌ ئه‌نقه‌ست خۆیان ئاگریان بەردابێتە كه‌مپه‌یان، ئەوەش بە مەبستی نه‌گواستنەوەیان‌ بۆ نێو كه‌مپی داخراو.

شایانی باسە پۆلس و هێزی ئاگركوژێنه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا بەشداری کۆبوونەوەی کوردستانیان لە شاری بازل کرد

KDC

یونیسێف زانیاری لەسەر منداڵانی ئۆکرانی ئاشکرا دەکات

Harmn

سوید پڕۆژە یاسای توندترکردنی یاسای کۆچ و دەرکردنی ئەوانەی رەفزیان هەیە دەخاتە پەرلەمان

KDC