KDC

عێراق بە هانای کۆچبەرەکانی نێوان بیلاڕووس و لیتوانیا دەچێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دەڵێ، دەست دەکەن بە پێدانی پاسپۆرت بەو پەنابەرە عێراقییانەی لە سنووری نێوان بیلاڕووسیا و لیتوانیا گیریان خواردووە.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاویکردووەتەوە، رایگه‌یاندووە، وەزارەتی دەرەوە بەدەنگ داواکاری بەشێک لە پەنابەرانی گیرخواردووی عێراق، لە سنوورى نێوان لیتوانیا و بیلاڕووسیا دەچێت، ئەویش بە پێدانی پاسپۆرت پێیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا، شاندێکی ناردووە بۆ سنوورەکانی نێوان بیلاڕووسیا و لیتوانیا، بە ئامانجی پێدانی پاسپۆرت بەو پەنابەرانەی بەنیازن بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، یەکێکی دیکە لە ئامانجی ناردنی شاندەکەی باڵیۆزخانە بۆ ئەو ناوچەیە، ئاگاداربوونە لە دۆخی مانەوە و گوزەران و پێداویستییە مرۆییەکانیان.

___

پاسەوانەکانی سنووری پۆڵەندی بە گازی فرمێسک ڕێژ پەنابەران ڕادەگرن

KDC

هەزار تێستی فێڵاوی “پی سی ئار”… پۆلیسی سوێد بە دوای عیماد ئەلسەید دا دەگەڕێت

KDC

رێگەی بیلاڕووس بۆ ئەورووپا مەترسیدارە، هۆشداری دەدرێت

KDC