KDC

دوای 20 ساڵ مانەوە، سوید خێزانێکی کورد دیپۆرت دەکاتەوە

مێڤان و جیهان دوو هاوژینی کوردی باشووری کوردستانن و 20 ساڵە لە وڵاتی سوید دەژین و، خاوەنی دوو منداڵن، کە لەو وڵاتە لە دایک بوون، دادگای کۆچ بڕیاریداوە کە بگەڕێندرێنەوە عێراق.

مێڤان گوتوویەتی، کە منداڵەکانیان هەرگیز نەڕۆیشتوون بۆ عێراق و کەس لەوێ ناناسن، جیا لەوەش ناتوانن زمانی کوردیش بە درووستی قسەی پێبکەن.

شایانی باسە، ئەو خێزانە کوردە 11 ساڵە مافی مانەوەی یاساییان لە سوید هەیە، بەڵام مافی مانەوەیان بە هەمیشەیی نەکراوە و دواتر مافی کاتیشیان رەتکراوەتەوە.

___

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردەوە بۆ کوردانی تاراوگە

KDC

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێک بڵاو دەکاتەوه

Harmn

بەریتانیا ئەو کۆچبەرانەی بە چووپ دەگەنە وڵاتەکەی دیپۆرتیان دەکاتەوە

KDC