KDC

مانگێکە کۆچبەرە کوردە دەستگیکراوەکانی لیبیا نەگەڕێندراونەتەوە

چەندین کۆچبەری کورد، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە و دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانین، لە شاری بەنغازی لیبیا گیریانخواردووە و، لەلایەن دەستەڵاتدارێتی شارەکەوە دەستبەسەرکراون و، لە رەوشێکی خراپدا دەژین.

نزیکەی مانگێکە 40 کۆچبەری کوردی دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانی، لە بەنغازی لیبیا گیریانخواردووە و، لە لایەن دەستەڵاتدارێتی شارەکەوە دەستبەسەرکراون و، بارودۆخیان خراپە، ھەوڵەکانی گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەش، کە بەنیازبوون خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەورووپا بەردەوامن، بەڵام بەھۆی خراپی رەوشی ئەمنیی لیبیا و سەختی پەیوەندی بەستن لەگەڵ کۆچبەرەکان، تا ئێستا ھەوڵەکانی گەڕانەوەیان ئەنجامی نەبووە، لای خۆشیانەوە دەزگای لوتکە بۆکاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ھەوڵی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەدایە

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی ئەندامەکانی دەکات

Harmn

ئەڵمانیا پلەی یەکەمی لەئاستی یەکێتی ئەوروپا بۆ داواکاری پەنابەران هەیە

Harmn

ئۆکرانیا :زیاتر لەیەک ملیۆن کەس ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بوون

Harmn