KDC

تەرمی گەنجێک لە ڕووباری سنووری بیلاڕووس و پۆڵەندا دەدۆزرێتەوە

ئاژانسی دەنگوباسی پۆڵەندی PAP بڵاویکردەوە، لاشەی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە لە ڕووبارێکی سنووری نێوان پۆڵۆنیا و بیلاڕووس خنکاوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی پۆڵەندی، پاسەوانانی سنووری پۆڵەند، لە ڕۆژی سێشەممەوە بە دوای ئەو گەنجەدا دەگەڕێن، دوای ئەوەی پەنابەرێکی دیکەی سووریایان دەستگیرکرد، کە دەڵێت لەلایەن پاسەوانانی سنووری بیلاڕووسیەوە پاڵیان پێوەنراوە بۆ نێو ڕووبارەکە لەگەڵ کەسێکی دیکە.

ڕۆژی چوارشەممە، لاشەی گەنجێکی سووری تەمەن 19 ساڵ، لە ڕووباری پوغ کە بیلاڕووس لە پۆڵەندا جیادەکاتەوە، دۆزرایەوە.

گوتەبێژێکی پۆلیسی نێوخۆ، جەختیکردەوە، کە بە هاوکاری ئەو گەنجەی دیکە شوێنەکە دەستنیشان کراوە، کە لە ڕۆژی سێشەممەدا هەوڵی دزەکردنیان لە سنوورەکە داوە.

پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتڤیا، بیلاڕووسیا و سەرۆکەکەیان تۆمەتبارکردووە بەوەی، کۆچبەران وەک “چەکێک” بەکار دێنن و رێگری لە هەوڵی کۆچبەران ناکەن بۆ چوونە نێو یەکێتی ئەورووپا.

ئەو سێ وڵاتە دووپاتیان لە زیادبوونی ژمارەی کۆچبەرانی ئاسیا و ئەفریقی کردەوە، کە لە رێی بیلاڕووسەوە دەگەن، هاوکات گرووپەکانی مافی مرۆڤ، ڕەخنەیان لە مامەڵەکردنی کۆچبەران لەلایەن دەستەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە و بە تایبەت پۆڵەندا گرت، کە بە شێوەیەکی تەندرووست مامەڵە لەگەڵ کۆچبەران ناکەن.

___

پەنابەره‌ عێراقییه‌كان لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس-پۆڵەندا بوونەتە قوربانیی ململانێی سیاسیی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و بێلاڕووس

KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی شەرمەزار دەکات

Harmn

تەرمی دوو هاوژینی کورد لە ئاوەکانی یۆنان دەۆزرێنەوە

KDC