KDC

سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا: پۆتین پلانداڕێژەری پشت قەیرانی پەنابەرانە

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیای بەوە تۆمەتبارکرد، کە لەپشت قەیرانی کۆچبەرانی سنووری بیلارووس و پۆڵەندایە.

ماتیۆسکی مۆراڤیتسکی، گوتی سەرۆککۆماری بیلارووس کە هاوپەیمانێکی نزیکی پۆتینە، ئەو قەیرانە بەڕێوەدەبات، بەڵام خاوەن پیلانی سەرەکی لە مۆسکۆیە.

ئێستا بەلایەنی کەمەوە 2000 کۆچبەر لە سەرمایەکی بەستبوودا لە سنوورەکە ڕاگیراون.

سەرۆکی بیلارووسیا ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە بەرانبەر سزاکانی ئەوروپا، خەڵکی بۆ سنوورەکە ناردووە.

___

شاندی جولەکە و ئەمەریکا لە ڕیاز: سعودیە زەمینەی ئاساییکردنەوە لەگەڵ “ئیسرائیل” ئامادە دەکات

KDC

سوپای بەریتانیا هێزێکی سەربازی گرنگ ئاشکرادەکات

KDC

ئاھەنگی نەورۆز لە وڵاتی ئەڵمانیا ، لە شاری کۆڵن بەرز ڕاگیرا 

KDC