KDC

پۆڵەندا بە درێژایی سنوورەکەی لەگەڵ بیلاروس دیوار دروست دەکات

وەزارەتی نێوخۆی پۆڵەندا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پلانی هەیە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022دا، بە درێژایی سنووری خۆی لەگەڵ بیلاروس دیوارەکە تەواو بکات، ئەوەش بە مەبەستی رێگری کردن لە کۆچبەران.

ماریوش کامینسکی وەزیری نێوخۆ گوتی: “ئەو پڕۆژەیەی کە جێبەجێی دەکەین وەبەرهێنانی ستراتیژییەکی ڕەهایە بۆ ئاسایشی دەوڵەت و هاووڵاتیان”.

هاوکات جۆزپ بورێل وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئەو کوتلەیە لە دوای قەیرانی کۆچبەران سزا بەسەر بیلاروسدا دەسەپێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام پشتگیری ئەو هەنگاوەیان کرد.

بورێل دوای کۆبوونەوەی وەزیرەکان، گوتی کە سزا نوێیەکان کاریگەری دەبێت لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە کەس و قەوارەکان هەیە، کە ڕۆڵیان لە ئاسانکاری بەزاندنی نایاسایی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا هەبووە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج رێزلێنانیان پێشکەشی دوو وەرزشوانی سەرکەوتووی کورد کرد

Harmn

بزانە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا چەن کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

KDC

سەدر کۆتا بڕیاری لە بارەی ڕێککەوتن لەگەڵ مالکی دا

Harmn