KDC

لیندی لەسەر قەیرانی پەنابەرانی سنووری بیلاروس: هێرشێکی تێکەڵە

ئان لیندی وەزیری دەرەوەی سوید لە مۆسکۆ چاوی بە سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیەکەی کەوت و، گفتوگۆکانیان لە سەر قەیرانی کۆچبەران لە بیلاروسیا دەستپێکرد و، دواتر لیندی بە تەلەڤیزیۆنی سویدی گوت: “لە ئێستادا کێشەیەکی گەورە لە پەیوەندی ڕووسیا لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا هەیە”.

وەزیری دەرەوەی سوید لە ئێستادا سەرۆکایەتی (OSCE) دەکات، کە ڕوسیاش ئەندامیەتی.

ئەو ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەوان پەیوەندی زۆر باشیان لەگەڵ ڕووسیا لە بواری بازرگانیدا هەیە، بەڵام کاتێک باس لە کێشە سیاسییەکان دەکرێت، جیاوازی گەورەیان هەیە.

یەکێک لەو بابەتانەی لە گوتووێژە دووقۆڵیەکاندا باسکرا، قەیرانی کۆچبەران بوو لە بیلاڕووس، کە لیندی بە “هێرشێکی تێکەڵ” وێنای کرد.

وەزیری دەرەوەی سوید، ئاماژەی بەوەشدا، کە دەتوانن بڵێن لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، گۆڕانکاری تێدا کراوە، کە مینسک کۆچبەرانی گواستووەتەوە بۆ بیناکانی سنوورەکە، جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەوەیان بە هێرشێک بۆ سەر یەکێتی ئەوروپا دەزانن، ئەوان دەیانەوێت سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا بگۆڕن بە گواستنەوەی کۆچبەران بۆ سنورە دەرەکییەکان.

سەبارەت بەوەی ئایا مۆسکۆ ئامادەیە هەنگاو بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوادا ببات، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند، کە ئەوان بەنیاز نین بە چاوێکی کوێرانەوە لەو بابەتە بڕوانن، بەڵکو هەمیشە کراوەن بۆ دیالۆگ، ئەوەش تەنیا لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕێزگرتنی هاوبەش و گەڕان بەدوای هاوسەنگی بەرژەوەندیدا.

___

روسیا چارەسەرێک بۆ کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین دەخاتەڕوو

KDC

کۆڵن: شفا بارزانی بۆ کوردانی بەشداربووی ئاهەنگی نەورۆز: سەرۆک دڵخۆشە پێتان

nusar1

سەرۆکی مۆساد لەسەر گەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ناوەکی قسەی هەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW