KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری کۆنفرانسێکی گرنگی کرد

 

نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە پرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، کە لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوە چوو.

مستەر کورد، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وەکوو تاکە نوێنەری کوردستانی لە ماوەی دوو رۆژی کاری کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ کۆمەڵێکی بەرچاو لە وتاربێژان و کەسایەتییە جۆربەجۆرەکان سەبارەت بە بابەتەکانی گرێدراو بە کوردستان و ناوچەکە، ئاڵوگۆڕی بیروڕای کرد.

 

بەشێک لەو کەسایەتییانەی رەحیم رەشیدی چاویپێیانکەوت، بریتیی بوون لە: برایان ماست، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا، شارەداری نیویۆرک ئێریک ئادەمەس، د. فێل کەسایەتی دیداری میدیایی ئەمریکا.

جێی باسە، کۆنفرانسەکە دوو رۆژی خایاندووە و دەربارەی پرسی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر بەڕێوە چووە، کە کۆمەڵێک سیاسەتوان، دیپلۆمات، باڵیۆز، ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەری وڵاتان و رێکخراوە جۆراوجۆرەکان تێیدا بەشدار بوون.

___

دادگا سزای لە سێدارە بەسەر تیرۆریستێکدا دەسەپێنێت

KDC

کوردانی  نیشتەجێی نەرویج لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەنەوە

Karzan

پسپۆرێکی نەرویجی: هێزی ئاسمانی سوید یەکێکە لە هێزەگەورەکانی باکوری ئەوروپا

Harmn