KDC

وێڕای دە ساڵ مانەوە و کارکردنی، سوید دایکێک و دوو منداڵەکەی دیپۆرت دەکەنەوە

دەزگای کۆچی سوید، بڕیاری داوە دایکێکی میسری و دوو منداڵەکەی لە دیپۆرتی میسر بکەنەوە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی دایکەکە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنچەوە دەناڵێنێت.

دایکی تووشبوو بە شێرپەنجە ماوەی زیاتر لە دە ساڵە لەگەڵ دوو منداڵەکەی لە سوید دەژی و تێیدا نیشتەجێ بووە و کاری کردووە، تا نەخۆشی بووەتە هۆکاری کارنەکردنی.

خزمانی دایکەکە بەنیازبوون بڕیاری دیپۆرتکردنەوەکە لەسەر بنەمای بوونی شێرپەنجە هەڵبوەشێننەوە، ئەوەش بە پێی رادیۆی سوید ڕێگرە لەجێبەجێکردنی دیپۆرتکردنەوەکە، بەڵام دەستەی کۆچبەران ئەمەی ڕەتکردووەتەوە، ئەویش بە پاساوی هەبوونی چاودێری تەندروستی پێویست لە میسردا.

دایکەکە بە ڕادیۆی سویدی راگەیاندووە، ئەو باش نییە، لەگەڵ منداڵەکانی دەترسن دیپۆرت بکرێنەوە، چونکە کەسیان لە میسر نییە و ماڵ و کاریشیان نییە.

شایانی باسە، ئەمە یەکەم جار نییە کە دەزگای کۆچ و کۆچبەران پەنابەر دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان بکاتەوە، سەرەڕای هۆکاری تەندروستی، یا تەنانەت مانەوەیان و کارکردنیان لە سوید بۆ چەندین ساڵ.

___

لە کاتی خۆپیشاندانی دژی فەرەنسا سێ پۆلیسی پاکستان کوژران

KDC

فیدراسیۆنی ئەڵمانیا کۆڕبەندێکی گرنگ سازدەکەن

Harmn

بەرپرسی ئافرەتانی ناوەندی لەندەن سەردانی بەرپرسی ناوەندی یەکێتی ئافەتانی قەڵادزێ دەکات

Harmn