KDC

زیاتر لە چوارهەزار کۆچبەر بێ سەروشوێنن و هەندێکیشیان گیانیان لە دەست داوە لە ڕێگەی دەریادا

بە گوێرەی ئاماری رێکخراوی OIM کە لە لێکۆڵینەوەیەکدا و لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ سەبارەت بە کۆچبەران ئەنجامیداوە.

تەنیا لە ساڵی 2021 نزیکەی 4000 کۆچبەر ویستویانە لە وڵاتانی باکووری ئەفریقیا وەک جەزائیر و مەغریب لە رێگەی ئاوەوە خۆیان بگەیێنن بە وڵاتانی ئەوروپا، لە ئەنجامدا بە هۆی بارودۆخی نەخوازراو هەندێ کات بە هۆی کەش و هەواو شەپۆلی دەریاوە بەلەم، یا یەختەکانیان تێکشکاوە و لە نێو دەریادا بێ سەروشوێن بوونە.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی OIM ئەم رێژیەی بێ سەروشوێن بوونی کۆچبەران لەم رێگایە بە بەراورد بە ساڵی 2020 زۆر زیادی کردووە.
لەپاڵ ئەمەشدا کۆچبەرانی کوردیش بێ بەش نین لەم کارەساتە، تەنیا لە مانگی 12 ی 2021 نزیکەی 50 کۆچبەری کورد لە نێوان تورکیا و یۆنان بێ سەرو شوێن بوون.

وە لە هەمان کاتدا رێکخراوەکە ئەوەشی راگەیاند، کە لە هەمان ساڵدا واتا لە ساڵی 2021نزیکەی 37000کۆچبەریش خۆیان گەیاندووەتە وڵاتی ئیسپانیا بە رێگەی نایاسایی و بە رێگەی ئاو.

___

تاهیر هەورامی پێشوازی لە جێگری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- بەلجیکا کرد

nusar1

پاسەوانەکانی سنوری پۆڵەندا بۆ بڵاوەپێکردنی پەنابەران لە دەروازەی سنوری لەگەڵ بیلاروسیا گازی فرمێسک ڕێژو ئاو بەکاردەهێنن

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێک لە ژێر ناوی ئازارەکان لە هەگبەی ئەنفال و کیمیاباران سازدەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW