KDC

پلاتفۆڕمێکی سەر بە کۆنفیدراسیۆن بە بۆنەی نەورۆز چالاکییەکی ئەنجامدا

 

پلاتفۆڕمێکی سەربە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، ئێوارەبەربانگێکی بۆ دەیان کوردی دانیشتووی دانهاخی هۆڵەندا ئامادە کرد.

ئێوارەی رێکەوتی ٢١/ئادار / ٢٠٢٥، پلاتفۆڕمی کوردی بۆ کاری هاوبەش لە هۆڵەندا، کە ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییە، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و  سەری ساڵی کوردی، ئێوارە بەربانگی بۆ دەیان کەسایەتی و چالاکوانی کورد ئامادە کرد.

پلاتفۆڕمی کوردی ئێوارە بەربانگەکەی لە شاری دانهاخی هۆڵەندا، بۆ دەیان میوان ئامادە کرد، هاوکات بۆ رێزگرتنیش لە دەیان کەسایەتی و چالاکوان، کە هاوکاریی ماددیی پلاتفۆڕمی کوردی بوون بۆ سەرخستنی رێوڕەسمی جەژنی نەورۆز، سوپاسنامەیان پێشکەشکرا.

___

مردنی نادیاری دوو سەرمایەداری ڕوسی و خێزانەکانیان لە ماوەی 24کاژمێردا

Harmn

سوید: خۆپیشاندن و ئاڵۆزییەکان بە هۆی سوتاندی قورئانی پیرۆز بەردەوامە

Harmn

تەرمی چەند کۆچبەرێکی کورد بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە

Harmn