KDC

مانۆڕە دیبلۆماسیەکەی سەرۆک نێچیروان بارزانی ..!؟


بێستون هەورامی
لەسەرەتای ئەم ساڵەوە لەچوارچێوەی ،‌‌ پرۆتۆکۆڵە سیاسیە جیهانیەکان‌‌‌‌‌‌ و بەئەتەکیەتێکی دیبلۆماسی و بەموراڵێکی بەر‌ زو هەستکردن بە بەرپرسیاریە‌‌‌تیێکی نیشتمانیانە ، سەرۆک (نێچیروان بارزانی)مانۆڕێکی دیبلۆماسی لەناوخۆو ناوچەکە و جیهانی‌دا ئەنجامدا ئەگەرچی مەهامی ناوەرۆکی کۆبونەوە کان لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازیان هەبوو ، بەڵام ئا مانج و پەیامی هاوبەش لەم کۆبونەوانەدا پاراستن و پێشکە وتنی هەرێم و چارەسەرکردنی پرسی گەلی کورد ، بەشێوەیە کی ئاشتیانە لەئێراق و ناوچەکەو هەروەها پرسگەلێکی ، چە قبەستوی لەمێژینەی ناوچەیی و جیهانیدا !؟.

بژاردەی سەرتاو کۆتا بۆ ئەم ئاماژەیە لای سەرۆک وەک ئەوە ی لەستراتیژیەتی دوو ساڵی سەرۆکایەتی بەدەرکەوتووە دانوستان و گفتوگۆیە وەک لەنوێترین وێردیدا بۆ جیهان ڕایگەیاندووە پێویستە سەروتر لەناکۆیەکان بووەستینەوەو هەروەها بەڵێن دادیشی بۆ وڵاتانی ئەمەریکاو ئەوروپا ئاماژەی کرد : سەرۆکا یەتى هەرێمى کوردستان بەهاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ دا مەزراوەو لایەن و پێکهاتەکاندا لەهەوڵەکانی بۆ یەکڕیزى و تێپەڕاندنى کێشەو قەیرانەکان بەردەوام دەبێت ..!!.

ئەم ئاماژەیەی سەرۆک(نێچیروان بارزانی)پەیامێک نیە تەنها بۆ ناکۆکی نێوان لایەنە کوردستانیەکان بەڵکو پەیامێکە بۆ تە واوی وڵاتانی ناوچەکەو جیهان و بانگهێشت کردنیانە بۆ دانو ستان و گفتوگۆ لەپێناو ڕزگارکردنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە گشتی و لەڕۆژهەڵاتی ناوین دا بەتایبەتی ، کەڕۆژ لەدوای ڕۆژ دوچار بەنەهامەتی زیاتردەبێتەوەو ئەم پەیامە نەک تەنها سە رۆکی وڵاتانی ئەم ناوچەیە ، بەڵکو جیهانیش دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریێکی گەورەو مێژووییەوە ، کەچیتر ناکرێ جیهان لەتوێی ئەم خوێن ڕێژیە زۆرەدا بمێنێتەوە ..!!.

___

“ئێمەی کورد ده‌بێت هه‌موو شتێک له‌ هێزماندايا بکه‌ين بۆ دروست کردنی دارشته‌یه‌ک، که‌ ناحه‌زان نه‌توانن کۆمەلکوژی دوباره‌ که‌نه‌وه‌. 

KDC

گرنگی دامەزراوەی مزگەوت لە کۆمەڵگەدا باشووری كوردستان بە نموونە

Harmn

شانۆی کوردی بەرە و کوێ

Harmn