KDC

ھەڵەبجەکەم

وەرن لێرە بدوێن لەگەڵ
دار و دیوار، بەرد و ھەوا
گوێ بگرن لە ھەورەکان و
خۆری خنکاو لە ناو شەوا

با درەختی عەبابەیلێ
پێتان بڵێ چییە خنکان
پێناسەی دڵتان بۆ ئەکەن
بەردەکانی کانی ئاشقان

ئەگەر ھەورێ زمان بگرێ
ئەزانن چەند بێ تاوانە
چاو بە گریان پێتان ئەڵێ
من نەبووم ئەو سێو بارانە

سووتا، خنکا، بست بە بستی
باخی میر و باوەکۆچەک
ئەوکاتەی بە ناو ئینسانێ
بۆنی سێوی گۆڕی بۆ چەک

ھەڵەبجەکەم مەگەر تەنھا
خۆی فرمێسک بۆ خۆی بسڕێ
ھاوسۆزی بۆ ئەم ھەوارە
بەس لە شیعرا بە دی ئەکرێ

ھەموو ساڵێ یاد ئەکرێت و
زوو بە زوو بیر ئەچێتەوە
شابرینی کوردستانە و
بەس شانزەی سێ ئەکولێتەوە

مازیار فایەق

___

گەرمیان نیشتمانێکی لەبیرکراو

Harmn

ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک و نیمچە ئاورێک لە ئێران

Harmn

ژن لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا

Harmn