KDC

ئێوە بیست و پێنج ملیۆن کەس بن و تا ئێستا دەوڵەت نەبن، شایانی ئەوە نین بتانگەیەنم؟!

قەهرەمان عوسمان

بابێ نازێ نووسەر و مامۆستای زانکۆ، کوردی دانیشتووی روسییا، لە پەراوێزی یادی لە دایکبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، لە هەرێمی یاروسلاڤی روسیا بۆی گێڕاینەوە:

ساڵی ١٩٧٥، شوێن مۆسکۆ، بارودۆخی کوردستان بە نسکۆی شۆڕشدا تێدەپەڕی. خوێندکارانی کورد، کە لە زانکۆکانی یەکێتیی سۆڤیەت دەیانخوێند، داڕماو، کارەساتبار، خۆمان بێ کەس و پشت و پەنا دەبینی، نەتەوەکانی تر هەموویان خاوەن دەوڵەت و ئاڵا بوون، قوڕبەسەرییەکە بۆ ئێمەی کورد بوو، کە دیسانەوە بێ پشت و پەنا ماینەوە!

گردبووینەوە، بڕیارماندا دەست بکەین بەکاری وەرگێڕان، دیرۆکی کورد و کوردستان وەربگێڕینە سەر زمانی کوردی، بۆ ئەوەی روسەکان بە دیرۆکی کورد ئاشنا بکەین. هەموو ڕۆژان دوای زانکۆ لای یەکێکمان کۆ دەبووینە، گەنگەشەمان دەبوو چۆن و لە کوێ دەست پێ بکەین.

ڕۆژێکیان لای د. سەعدی کۆ ببووینەوە، تا کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارێ دانیشتین، دواتر دابەزین و دەستمان لە تاکسییەک ڕاگرت، سەرکەوتین و لە گفتوگۆ بەردەوام بووین، شۆفێرەکە بەبێ ئەوەی ئاوڕ بداتەوە، لە ئاوێنە سەیرێکی کردین و پرسی: ئەو زمانەی قسەی پێ دەکەن چییە؟ گوتمان: کوردییە و ٢٥،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات!
پرسی: ٢٥،٠٠٠،٠٠٠ کەسن، گوتمان: بەڵێ، پرسی دەوڵەتتان ناوی چییە و لە کوێیە؟ گوتمان دەوڵەتمان نییە!
شۆفێر ئاوڕێکی سارد و سڕی لێداینەوە و ئیستاپێکی کرد، گوتی: دابەزن.
گوتمان: بۆ؟ گوتی: ٢٥،٠٠٠،٠٠٠ کەس بن و دەوڵەتتان نەبێت، شایەنی ئەوە نین بتان گەیەنم، دەی زوو دابەزن.

بابێ نازێ، کە حەسرەتی بێ دەوڵەتی و ئومێدی سەربەخۆیی زۆر بەجوانیی تێدا خویا دەبوو، لەسەرەخۆ گوتی: ئەگەر لە ئێستادا لەگەڵ هەمان شۆفێر سەربکەوم و پێی بڵێم ٦٠،٠٠٠،٠٠٠ شەست ملیۆن کەسین و هێشتا بێ دەوڵەتین، دەبێ چیمان پێ بڵێت و چیمان پێ بکات؟!

___

چۆن وڵاتان قەرەبووی خوێندنی لەدەستچوو دەکەنەوە، ئەی لە هەرێمی کوردستان چی بکرێت باشە؟

KDC

دەربارەی ڕەوەندی کوردی

Harmn

لەساڵیادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەی شەھید       ڕەھەندەکانی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی دژ بە کوردستانیان 

KDC