KDC

Category : به‌یاننامه‌

به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان

nusar1
جەماوەری سەربەرزی کوردستان کوردستانییانی دڵسۆز لە هەر چوارگۆشەی جیهان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئەمڕۆ بە هەستێکی پڕ لە شانازی و شکۆوە، یادی وەرچەرخانێکی مێژوویی و ڕۆژێکی پڕشنگدار دەکەینەوە، کە تێیدا ئیرادەی پۆڵایینی گەلی کوردستان بەسەر ستەم و دیکتاتۆرییەتدا سەرکەوت و مژدەی ئازادی بە هەموو جیهان گەیشت. یادی 5ی ئاداری 1991، تەنها......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە پێگە و ئایندەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

nusar1
کوردستانییانی تێکۆشەر و خۆڕاگری ڕۆژهەڵات.. لە کاتێکدا کە هاوکێشە جیۆپۆڵەتیکەکان و دۆخی ئێران بەرەو گۆڕانکاریی بنەڕەتی هەنگاو دەنێن، ئاسۆیەکی نوێ و دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەم گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەبینرێت، ئەم قۆناغە هەستیارە، وێستگەیەکی یەکلاکەرەوەیە بۆ تێپەڕاندنی دەرهاویشتەکانی زیاتر لە 40 ساڵ سیاسەتی پەراوێزخستن و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانیی نەمردا

nusar1
کوردستانییانی خۆشەویست لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات… ڕۆژی 1ی ئادار لە مێژووی نەتەوەییمان و بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا، تەنها ڕۆژێکی ماتەمینی نییە، بەڵکو وێستگەیەکە بۆ ڕامان لە گەورەیی ئەو ڕابەرەی کە توانی بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە ئاراستەی مێژوو بگۆڕێت و ناسنامەی نەتەوەیەک لە لێواری فەوتان رزگار بکات. لەم ڕۆژەدا، ئێمە یادی ماڵئاوایی......
به‌یاننامه‌چالاكیسیلایدگشتیهه‌واڵ

نەورۆزی 2026 لە ئەڵمانیا بە دروشمی مافی چارەنووس بەڕێوە دەچێت

nusar1
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەکارییەکانی بۆ سازدانی کەرنەڤاڵێکی جەماوەری فراوان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا ڕاگەیاند. بڕیارە ئەمساڵ بەرزکردنەوەی دروشمە نەتەوەییەکان و جەختکردنەوە لە مافە سیاسییەکانی گەلی کورد، سیمای سەرەکیی ئاهەنگەکە بێت. بەپێی ئەو بانگەوازەی بڵاو کراوەتەوە، مەراسیمەکە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 21ی ئاداری 2026 بەڕێوە دەچێت و کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

nusar1
لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، 21ی شوبات، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانیان، جەخت لەسەر بنەما نەگۆڕەکانی پاراستنی شوناس دەکاتەوە، بۆ نەتەوەی ئێمە، زمانی دایک تەنیا ئامرازێکی لێکتێگەیشتن نییە، بەڵکو کۆڵەکەی سەرەکیی ڕەسەنایەتی، هەوێنی هۆشیاری و زامنی مانەوەمانە لەسەر نەخشەی جیهان. ئێمە وەک کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە بەرپرسیارێتییەکی......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە گردبوونەوەی جەماوەریی شاری بۆن بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان

nusar1
کوردستانیانی نیشتمانپەرەوەر.. حکوومەت و گەلی ئەڵمانیا.. کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەوپەڕی شانازییەوە سڵاو بۆ هەڵوێستی نەتەوەیی و یەکگرتووانەی کوردانی دیاسپۆرا دەنێرێت، کە لە شاری بۆنی وڵاتی ئەڵمانیا، بە یەک دەنگ و لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستاندا، بۆ پشتیوانی لە خوشک و برایانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە. ئەم گردبوونەوەیە بە دروشمی (برایەتی کوردان......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

وتاری سەرۆک بارزانی لە خۆپێشاندانی فراوانی کوردستانیان لە شاری بۆن

nusar1
لە شاری بۆنی وڵاتی ئەڵمانیا، بە بەشداریی هەزاران کوردستانیی دیاسپۆرا، گردبوونەوەیەکی جەماوەریی فراوان لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە بۆ پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا، شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پەیامێکی گرنگی سەرۆک بارزانی ئاراستەی بەشداربووان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد. سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەستخۆشیی لە......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا

nusar1
  لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی مێژویی و نەتەوەیی بەرانبەر بە دۆخی هەستیاری ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو گۆڕانکارییە سیاسییە خێرایانەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە ووردی چاودێریی پڕۆسەی گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سوریا دەکات. سەرەڕای باوەڕبوونی تەواوەتی و نەگۆڕی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

بانگەوازێک بۆ ڕای گشتی کوردستانیانی دیاسپۆرا

nusar1
لە کاتێکدا کە گەلی کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر هەڕەشەی قڕکردن و جینۆسایددان، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کوردستانیانی نیشتیمانپەروەر لە دیاسپۆرا بە خۆپیشاندانی هێمنانە و ئارام، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان لە پاڵپشتی لە گەلی خۆمان لە ڕۆژئاوا بەردەوامین. یەکهەڵوێستی و یەکدەنگی گەلی کوردستان کلیلی سەرکەوتن و هێزە، لەمڕوانگەیەوە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەهێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی کورد لە بەلجیکا

nusar1
بۆ ڕای گشتی و دامەزراوەکانی بەلجیکا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە توندوتیژە دەکەین کە دوێنێ پێنجشەممە لە شاری ئەنتوێرپنی بەلجیکا، لەلایەن ژمارەیەک عەرەبی سوورییەوە کرایە سەر کۆمەڵێک هاونیشتمانی کورد، کە بە شێوەیەکی مەدەنی بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان گردببوونەوە. بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە بە چەقۆ ئەنجامدراوە و بووەتە هۆی برینداربوونی ٦......