KDC

نەورۆزی 2026 لە ئەڵمانیا بە دروشمی مافی چارەنووس بەڕێوە دەچێت

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەکارییەکانی بۆ سازدانی کەرنەڤاڵێکی جەماوەری فراوان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا ڕاگەیاند.

بڕیارە ئەمساڵ بەرزکردنەوەی دروشمە نەتەوەییەکان و جەختکردنەوە لە مافە سیاسییەکانی گەلی کورد، سیمای سەرەکیی ئاهەنگەکە بێت.
بەپێی ئەو بانگەوازەی بڵاو کراوەتەوە، مەراسیمەکە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 21ی ئاداری 2026 بەڕێوە دەچێت و کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ دەستپێدەکات، شوێنی دیاریکراو بۆ ئەم گردبوونەوە نەتەوەییە، پارکی (Rheinaue)یە لە شاری بۆنی ئەڵمانیا.

ڕێکخەرانی ئاهەنگەکە دوو پەیامی سەرەکییان بۆ نەورۆزی ئەمساڵ دیاری کردوو، یەکەمیان دروشمی مافی چارەنووس مافی ئێمەیە و دووەمیشیان پەیامی برایەتی کوردان ئازادیی ئێمەیە، ئەمە وێڕای ئەوەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی چالاکییەکە دەکات و کەناڵی کوردستان تیڤی وەک سپۆنسەری میدیایی ئامادەیی دەبێت.

نەورۆز لای ڕەوەندی کوردستانی لە ئەوروپا تەنها وەک بۆنەیەکی کولتووری و ئاهەنگگێڕان سەیر ناکرێت، بەڵکو وێستگەیەکی ساڵانەی گرنگە بۆ نوێکردنەوەی هەستی نیشتمانی و کۆکردنەوەی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەژێر یەک چەتردا. هەڵبژاردنی شاری بۆن کە مێژوویەکی دێرینی هەیە لە کۆکردنەوەی ڕەوەندی کوردیدا، لەگەڵ بەرزکردنەوەی دروشمی مافی چارەنووس لەم قۆناغەدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕەوەندی کوردی دەخوازێت لە ڕێگەی چالاکییە مەدەنییەکانەوە دەنگی دۆزی کورد بە گوێی ناوەندە جیهانییەکاندا بداتەوە.

___

ئەمساڵ لاوانی ھەر چوار پارچە كۆنگرەی نەتەوەیی ده‌كه‌ن

KDC

حەوت وڵاتی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبەرامبەر کێشەی پەنابەرانی سەرسنور پشتگیری پۆلۆنیاو لیتوانیا دەکەن

KDC

گەنجێکی کورد له ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکیدا گیانی له ده ستدا

KDC