شفا بارزانی لەگەڵ کوردانی کازاخستان کۆبووەوە
سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵەی کوردانی کازاخستان “بەربانگ” لە ئەلماتای ئەو وڵاتە کۆبوویەوە. ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێز شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لە ئەلماتای کازاخستان، لەگەڵ ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵەی کوردانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا. سەرەتای کۆبوونەوەکە، بە دەربڕینی بەخێرهاتنی......

