KDC

Category : چالاكی

چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

هۆڵەندا: ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرزڕاگیرا

Harmn
بۆ بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، چەند کۆمەڵە و ناوەندێکی کوردی له شاری ئارنهێمی وڵاتی نیدەرلاند (هۆڵەندا) چالاکییان ئەنجامدا. رۆژی شەممە رێککەوتی، 17.12.2022 چەند کۆمەڵە و ناوەندێکی کوردی دانیشتووی شاری ئارنهێمی نیدەرلاند، لەGele Rijders Plein Arnhemcentrum کۆبوونەوە و، بە شەکاندنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ئەو رۆژەیان بەرز راگرت. کۆبوونەوەکە کاتژمێر......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

لەندەن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و قوتابخانەی خانزاد ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان بەرزڕاگرت

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و قوتابخانەی خانزاد، بەبۆنەی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، هەستان بە سازدانی ئاهەنگێکی تایبەت، کە تێیدا ئەو رۆژەیان بەرز و پیرۆز راگرت. رۆژی شەممە رێککەوتی، 17ی12ی2022، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و قوتابخانەی خانزاد لەو شارە، ھەستان بە سازدانی ئاھەنگێکی جوان و خنجیلانە بۆ بەرز ڕاگرتنی......
به‌یاننامه‌چالاكیسیلاید

پەیامی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان

KDC
کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان، پەیامێکیان بڵاوکردۆتەوە، کە تێیدا هاتوووە، سەری رێز بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری دادەنەوێنین، هاوکات پیرۆزبایی خۆیشیان ئاڕاستەی هەر کوردێکی دڵسۆز دەکەن. دەقی پەیامەکە: بەبۆنەی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، سەری رێز بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری نیشتیمان دادەنەوێنین و، پیرۆزبایی لە کەسوکاری......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆرێکی یەکێتی نوسەرانی کورد دەکات

Harmn
نوێنەری کۆنفدراسیۆن وناوەندی ڕەوەندی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بەبانگهێشتی تایبەتی لقی هەولێری یەکێتی نوسەرانی کورد بەشداری کۆڕی نوسەر و ڕۆشنبیر کورد مامۆستا حەمەکەریم هەورامی دەکات ڕۆژی پێنج شەممە موزەفەر ئەحمەد نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بە شداری کۆرێکی هەفتانەی یەکێتی نوسەرانی کورد لقی هولێری کرد لە دیدارە......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

بەریتانیا :ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفراسی تایبەت بە کورد دەکەن

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، لەسەر بانگهێشتی فەرمی پەرلەمانی بەریتانیا، بەشدارییان لە کۆنفرانسێکی گرنگی تایبەت بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کرد. پەرلەمانی بەریتانیا کۆنفرانسێکی لەژێر ناونیشانیRebuilding faith: The way forward for Erbil-Baghdad Relations ، ئەنجامدا و، بە فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەنیان بانگهێشت کرد، کە تێیدا باس لەڕێگای بەرەوپێشچوونی پەیوەندی نێوان هەولێر-......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵهه‌واڵ به‌ وێنه‌

بەرلین : ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی وەرگێر و نوسەری گەورە مونزر جەم دەکەن

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین بەشداری پرسەی گەورە نووسەرێکی کورد دەکەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین، بەشداری مەراسیمی پرسەی نووسەری گەورەی کورد، مونزو جەم لە شارەکە کرد، کە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا. مونزور جەم، خەڵکی گوندێکی نزیک شاری بنگۆلی باکووری کوردستانە، لە تەمەنێکی زووەوە بەشداری کایەی رۆشنبیری کوردی کردووە و، بەناوی جیا جیاوە بابەتی......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵ

نەمسا: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە کورد دەکات

Harmn
بە فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا بانگهێشتی کۆنفراسنێکی تایبەت بە کورد دەکرێت و، بەرپرسی ناوەندەکەش بەشداری دەکات، کە تێیدا چەندین پرس و تەوەر تاوتوێکراون و دواجاریش دەرئەنجامەکانی دەنێردرێنە دەزگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان. بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا نزار موسا، لە ماوەی ڕۆژی هەینی و شەممەی ڕابردوودا، بەشداری لە کۆنفرانسی ڤیەننا (کۆڕبەندی گەشەپێدانی بەدیل......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کۆبوونەوە

Harmn
کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کۆبوونەوە،گفتگۆ لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەکاری ڕێکخراوی و بەرنامەو کاری داهاتوو بیرو ڕا ئاڵوگۆر کران ئێوارەی یەکشەممە بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێ پرۆگرامی ZOOM کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کەپێک هاتبوون لە ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن ،هەورامان عەلی......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵ

سوید: فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان کۆبوونەوە

Harmn
نوێنەری کۆنفدرسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی سویدی کرد ، و لەیەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی دوای کۆنفرانس ، بارزان کۆچکایا بەسەرۆکی فیدراسیۆنی هەڵبژێردرا ڕۆژی شەممە 10.12.2022لە شاری ستۆکهۆڵم کۆبوونەوەی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بە ئامادەبوونی سەلام کوردە نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ،و دەستەی کارگێری فیدراسیۆن یەکەم......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانهه‌واڵ

فیلمی دیکۆمێنتاری (بۆچی ڕیفراندۆم )نمایشکرا

Harmn
ئەمڕۆ ٧/١٢/٢٠٢٢ لە ڕێوڕسمێکی شایستەدا، فیلمی دیکۆمێنتاری (بۆچی ڕیفڕاندۆم) لە هۆتێل ڕۆتانای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان نمایشکرا، کە لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی بەرهەم هێندرابوو. رۆژی چوارشەممە، رێککەوتی ٧/١٢/٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان ،ڕزگار شێخ عەلی بەرپرسی......