KDC

یانەی نەورۆز نازناوی خولی ئەمساڵیان بەدەستهێنا

یانەی وەرزشی نەورۆز سەربە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بێرمینگهام لە وڵاتی بەریتانیا توانیان نازناوی خولی ئەم ساڵ بەدەستبهێنن و سەرکەوتنەکانی یانەی نەورۆز و ئاستبەرزیان دڵی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی بەریتانیان خۆشکردووە

ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 06.05.2023یانەی نەورۆز لە خولی ئەمساڵ توانیان سەربکەون ولە یاری کۆتایی دا هەرچەندە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلەیەک بەرامبەربوون ،بەڵام بەپێی خاڵبەندی و گۆڵەکان توانیان نازناوی خولی ئەمساڵ بەدەستبهێنن و جامەکە بەرزبکەنەوە

جێیباسە یانەی نەورۆز ،یانەیەکی وەرزشی تۆپی پێیە لە ساڵی 2007 لە وڵاتی بەریتانیا دامەزراوە ،و لەئێستادا سەربە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییە و لەیاری کۆتاییدا بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەندی بێرمینگهام و ژمارەیەکی زۆری ڕەوەندی کوردستانی بۆ پشتگیروهاندانی یانەی نەورۆز ئامادەبوونیان هەبوو

س،ح

___

هەژموونی ڕاستڕەوەکان لە زاکسن ئەنهالت دڵەڕاوکێ بۆ کۆچبەران دروست دەکات

Karzan

بەگری لە PPK ە یان شەڕکردن لە گەڵی ؟؟!!

KDC

حکوومەتی نوێی ئەفغانستان رادەگەیندرێت

KDC