KDC

چەکدارێک هێرش دەکاتە سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر

چەکدارێک هێرشی کردووەتەوە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە شاری ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا و هەوڵی سووتاندنی بارەگاکەی داوە.

چەکدارەکە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-6-2021 هەڵی کوتاوەتە سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر و هەوڵی سووتاندنی داوە، بەڵام نەیتوانیوە.

بەپێی زانیارییەکان، چەکدارەکە کچێکی بە ناوی دەنیز پۆیراز، کە ئەندامی هەدەپە بووە، کوشتووە.

دایکی دەنیز پۆیراز، ناوی فەهیمە پۆیرازە و ئەندامی ئەنجوومەنی هەدەپەیە لە ئیزمیر.

پارێزگاری ئیزمیر رایگەیاندووە: هێزە ئەمنییەکان توانیویانە چەکدارەکە، کە ناوی (ئۆ. گ.)ـە، دەستگیر بکەن.

___

‎سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێنشينى ئه‌بو زه‌بى كۆبوونه

KDC

دەستەكا دەمكی بۆ فیدراسونا نڤێسەرين كوردستانی ل ئەمریكا و کەنەدا ھات راگەھاندن

Harmn

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداریی سیمینارێکی تایبەت بە چەکی ئەتۆم کرد

Harmn