هۆڵەندا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و نێدەرلەند کۆڕێکیان سازکرد
رۆژی شەممە، رێککەوتی ٨-١٠-٢٠٢٢ لە شاری هوسێنی وڵاتی هۆڵەندا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا و، کۆمەڵەی دۆستاێەتی کورد و هۆڵەندی، کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ پۆلێ لە شەهیدانی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستانیان، بەڕێوەبرد. کۆڕەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ بە سروودی نەتەوەیی (ئەی ڕەقیب) و، هاوکات سروودی (ئەی شەهیدان) دەستی پێکرد، دواتر خاتوو چیمهن نهقشبهندی، بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد......
