KDC

بەریتانیا: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرۆژەی وەرزشی بۆ منداڵان و گەنجان دەکاتەوە


 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوکاری رێکخراوی WKA پڕۆژەی وەرزشی بۆ گەنجانی کوردی نیشتەجێی لەندەن و بەریتانیا دەکەنەوە.


بەختیار وەیس، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی قوتابخانەی ئیبراهیم ئەمین باڵداری کرد و، لەگەڵ خاتو شەوبۆ محەمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و لە ھەمان کاتدا ئەندامی دەستەی کارگێری ناوەندی لەندەنن کۆبوونەوە.


لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا، گفتوگۆ لەسەر پلان و پڕۆژەی وەرزشی بۆ منداڵان و گەنجانی کوردی نیشتەجێی لەندەنی پایتەخت و بەریتانیا  کرا، ئەوەش بە هاوکاری و هەماهەنگی رێکخراوی WKA ی بەریتانی.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە شاعیری ئەمازیخی مەلیکە مەزان دەبەخشێت

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی خولێکی فێربونی زمانی کوردی دەکەنەوە

nusar1

ھەموارکردنەوەی یاسایی پێدانی ڤیزەی ئەلکترۆنی

KDC