KDC

Category : گشتی

چالاكیسیلایدگشتیهه‌واڵ

دژی هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوەندی کوردستانی لە ئەورووپا و کەنەدا و ئەمەریکا ڕژانە سەر شەقامەکان

Harmn
  لە پەیامێکی یەکگرتوی نەتەوەییدا و بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە خۆڕاگریی ڕۆژئاوای کوردستان، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا، لە ڕێگەی ناوەندەکانی لە ئەوروپا، ئەمەریکا و کەنەدا، زنجیرەیەک خۆپێشاندان و چالاکیی جەماوەریی بەرفراوانی ڕێکخست، ئەم جوڵانەوەیە وەک وەڵامێکی خێرا و توند هات دژی ئەو هێرشە سەربازییانەی کە لەلایەن سوپای عەرەبی سووریا......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و دەزگای خێرخوازی بارزانی بانگەوازێکی نیشتمانی ڕادەگەیەنن

Harmn
  کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە مرۆییە سەختەی ڕووی لە عەفرین کردووە، بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم خێرخوازان و ڕەوەندی کوردستانی لە سەرانسەری جیهان کرد، تاوەکو لە ڕێگەی دامەزراوەی خێرخوازیی بارزانییەوە هاوکارییە مرۆییەکانیان بگەیەننە دەست لێقەوماوان و ئاوارەکانی ئەو ناوچەیە. ئەم بانگەوازەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کاتێکدایە کە......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

بانگەوازێک لە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی.

Harmn
  خەڵکی ئێمە لە عەفرین لە دۆخێکی مرۆڤایەتیی زۆر سەخت دان، بە هۆی سەرمای توند و هاتنی ژمارەیەکی زۆری خێزانە ئاوارەکان، کە لە توانای ئێستای وەڵامدانەوە زیاتر بووە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین و حەلەب ڕۆڵێکی سەرەکی لە پێشکەشکردنی یارمەتیی مرۆڤایەتیی دەبینێت، هەروەها هێشتا تا ئەم کاتەش پشتگیرییەکی ڕاستەقینەی خێزانە......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

کۆنفیدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن

Harmn
  کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامێکیان ئاڕاستە دەکەن، کە تێیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد لەو پارچە نیشان دەدەن، هاوکات جەختیش لەوە دەکەنەوە، کە دەنگی ڕۆژهەڵات بگەیەننە ناوەندە جیهانی و نێودەوڵەتییەکان. دەقی پەیامەکە: پەیامی هاوسۆزی و پشتیوانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ گەلی کورد لە......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

ڕاگەیەندراوێکی فەرمی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان

Harmn
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە توندی سەرکۆنەی پەلامارە سەربازییەکانی سوپای عەرەبی سووریا و گروپە چەکدارە توندڕەوەکان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب دەکات و پشتگیریی خۆی بۆ هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک مەسعوود بارزانی ڕادەگەیەنێت. ئێمە وەک نوێنەرایەتی ڕەوەندی کوردستانی لە سەرانسەری جیهان، نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر ئەو هێرشە......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بەڕێز عەلی جەوانمەردی

Harmn
بەڕێز عەلی جەوانمەردی، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئێوە دەکات بەبۆنەی دەستبەکاربوونتان وەک بەرپرسی نوێی بەشەکانی (کوردی، فارسی و ئەفغانی) لە ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا. ئێمە ئەم بڕیارە بە هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەر بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و ئازادیی ڕادەربڕین دەبینین. دڵنیایین ڕابردووی پیشەیی و خەباتگێڕانەی ئێوە لە بەرەی......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

کۆنفیدراسیۆن پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی قارەمان عوسمان دەکەن

Harmn
  کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی شفا بارزانیی دەکەن، بە بۆنەی کۆچی دوایی مامیانەوە. دەقی پرسەنامەکە: پرسەنامە بەڕێز: قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی كاك شفا بارزانی دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتی (محەمەد مستەفا ئەحمەد گۆڕەیی) مامی بەڕێزتان. بەم بۆنە خەمناكەوە، بە ناوی سەرۆك و......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

شیفا بارزانی بۆ گەنجانی تاراوگە: چەکی ئێوە دەبێت پێنووس و زانستەکەتان بێت

Harmn
  لە میانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیا، شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پەیامێکی ئاراستەی گەنجانی کورد لە تاراوگە کرد و جەختی  کردەوە، خەباتی سەردەم بۆ کورد تەنیا لە سەنگەرەکاندا نییە، بەڵکو تێکەڵەیەکە لە ڕۆحییەتی پێشمەرگایەتی و بەدەستهێنانی زانست، هاوکات داوای لێکردن ببنە......
به‌یاننامه‌سیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتی

پەیامی فیدراسیۆنی کەنەدا

Harmn
فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانیی کەنەدا، پەیامێک ئاڕاستەی کۆمیتەی دۆستایەتیی کورد و کەنەدا دەکەن، ئەوەش هاتووە، کە هەوڵەکانیان بەرامبەر پرسە گرنگەکان ئومێد بە گەلی کورد دەبەخشن. دەقی پەیامەکە: پیرۆزبایی گەرمی خۆمان بە بۆنەی کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانەی دۆستانی کورد لە پەرلەمان و هەڵبژاردنی بەڕێز تۆم کمیک وەک سەرۆک و کاک ڕۆمان بابەر وەک......
چالاكیسیلایدفیدراسیۆنه‌كانگشتیهه‌واڵ

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

Harmn
ڕۆژی دووشەممە 1ی 12ی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕەحیم ڕەشیدی (مستەر کورد) بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد. لەدیدارەکەدا باس لە ڕۆڵ و پێگەی ڕەوەندی کوردستانی و پێویستی تێکۆشانی نەتەوەیی لە دیاسپۆرا کرا، سەرۆك بارزانی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی بە گرنگ وەسفکرد لەپێناو پێشخستنی......