ڕوسیا:کیێڤ ڕێگرە لەوەی هێزە گەمارۆدراوەکان خۆیان ڕادەستبکەن
ژمارەیەك لە هێزەكانی ئۆكرانیا لە كارگەیەكی شاری ماریۆپۆل گەمارۆدراون و بەرگریی ڕوسیا دەڵێت، حكومەتی كیێڤ ڕێگرە لەوەی دانوستان بۆ خۆڕادەستكردنیان بكەن. ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ئاماژەی بە دوایین دەستپێشخەری كرد كە شەوی ڕابردوو لەلایەن وڵاتەكەیەوە خراوەتە بەردەم دوایین چەكدارانی سەر بە حكومەتی ئۆكرانی كە لە كارگەی (ئەزوڤستال) گەمارۆدراون......
