KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

لوبنان : دەستبەسەر 28 تەن نیتراتی ئەمۆنیۆم دەگرێت

KDC
سۆران حەسەن … ئەمرۆ سێشەممە سوپای لوبنان ڕایگەیاند، کە زیاتر لە 28 هەزار کیلۆگرام نیتراتی ئەمونیۆم لە باکوری ڕۆژهەڵاتی لوبنان لە شارۆچکەی عەرسال لە نزیک سنووری سوریا دەستی بەسەردا گیراوەئەمەو سوپایی لوبنان لە بەیاننانەیکدا ئاماژەی بەوەکردووە : لە دوای هەبوونی زانیاری باوەرپێکراو لە بوونی نیتراتی ئامۆنیۆم لە شارۆچکەی عەرسال لە......
سیلایدهه‌واڵ

پلاندانانی عێراق دوو تاقیکردنەوە لەسەر چۆنیەتی سەرژمێری ئەنجام دەدا

KDC
سەرۆکی دەزگای نێوەندی سەرژمێری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دەڵێ، بڕیارە لە نێوەڕاستی ئەم مانگە، تاقیکردنەوەیەک لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە چەند پارێزگایەک ئەنجام بدان. زیا عەواد کازم، رایگەیاند، کە لە نێوەڕاستی ئەم مانگە، تاقیکردنەوەیەک لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە پارێزگای دھۆک ئەنجام دەدەن و، تاقیکردنەوەی دووەمیش لە پارێزگای قادسییە” دەکرێت، کە......
سیلایدهه‌واڵ

تورکیا بە تاوانی جەنگ تاوانبار دەکرێت

KDC
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان UN، توركیا له‌ تاوانه‌كانی جه‌نگ و دژه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ وڵاتی‌ لیبیادا تێوه‌گلاوه. لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كان له‌ لیبیا، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێكهێنراوه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ێکیاندا ده‌ڵێ، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێ بگه‌نه‌ ئه‌ورووپا، له‌ نێوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا رووبه‌ڕووی پێشێلكاری ده‌بنه‌وه‌ و له‌لایه‌ن قاچاغچییه‌كانیشه‌وه‌ پێشێلكاریان......
سیلایدهه‌واڵ

جۆ بایدن لەبارەی دۆسییەی پاندۆرا قسە دەکات

KDC
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێ، حکوومەتی وڵاتەکەی لەبارەی دۆسیەی پاندۆراس پەیپەر، گەورەترین گەندەڵی سەرکردە و کەسایەتییەکانی جیهان، لێکۆڵینەوە دەکا، ئەویش بە ئامانجی زانینی ئەو رێگایانەی، کە بەهۆیەوە سەرمایەداران خۆیان لە پێدانی باج بە دەوڵەت دزیوەتەوە. جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سەبارەت بە دۆسیەی پاندۆرا، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، واشنتن لەم......
سیلایدهه‌واڵ

سعودییە و یەکێتی ئەورووپا رێککەوتنێک واژۆ دەکەن

KDC
نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەورووپا بۆ سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش، دەڵی، رێككەوتنی هەماهەنگییان لەگەڵ سعودییە واژوو كردووە. جۆزێپ بۆرێڵ، نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەورووپا بۆ سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش، لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، لە ریازی پایتەختی سعودییە، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، واژوویان لەسەر رێككەوتنێكی هەماهەنگی بۆ......
سیلایدهه‌واڵ

8ی مانگ پێشمەرگە و ئاوارەکان دەنگ دەدەن

KDC
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەڵێ، لە رۆژی هەشتی تشرینی یەكەم، دەنگدانی تایبەت بەڕێوە دەچێت و، چەند دامەزراوەیەك دەبێ لەو رۆژەدا دەنگ بدەن. ئەمڕۆ یەك شەممە سێی تشرینی یەكەم، لە ئاگادارییەكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هاتووە، چەند توێژێكی كۆمەڵگە دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەشتی......
سیلایدهه‌واڵ

عومان مەترسی زریان هەیە

KDC
حكوومەتی عومان ئاستی مەترسی و هۆشدارییەكانی لەگەڵ نزیكبوونەوەی زریانی شاهینی لە بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بۆ پایتەخت و، پارێزگاكانی باشووری بەرزكردەوە، كە چاوەڕێ دەكرێت 50 بۆ 110 ملیمەتر باران ببارێت. دەستەی فڕۆکەونی حکوومەتی عومان، رایگەیاند، زریانی شاهین لە جووڵە بەردەوامە بەرە و كەناراوەكانی پارێزگاكانی باشوور و باكووری باتین و، نێوەندەكەی......
سیلایدهه‌واڵ

دەستگیرانەکەی خاشقچی داوا لە سەرۆکی ئەمەریکا دەدکا پابەندی بەڵێنەکەی بێ بۆ سزادانی تاوانباران

KDC
لە سێیەمین ساڵوەگەڕی كوشتنی رۆژنامەوانی سعوودی، جەمال خاشقچی، لە بەردەم كۆنگرێسی ئەمەریكا چالاكییەك ئەنجامدرا و، خەدیجە جەنگیز، دەستگیرانی خاشچقی داوای لە سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن كرد پابەند بێت بە بەڵێنەكەی خۆیەوە بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی كوشتنی خاشقچی. پلاتفۆرمی Freedom First سەرەتا ئازادی، لە سێیەمین ساڵوەگەڕی كوشتنی خاشقچیدا یادی ئەو رۆژنامەوانەی كردەوە،......
سیلایدهه‌واڵ

بزانە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا چەن کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

KDC
مانگی رابردوودا، نزیکەی 18 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون، ی بریندار بوون. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە تەنیا لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، لانیکەم 18 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون، کە 66،5٪ی ئەو حاڵەتانە، بە تەقەی راستەوخۆی......
سیلایدهه‌واڵ

لەسەر گۆڕینەوەی هاوسەران، عێراق لیژنەیەکی راگەیاند

KDC
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق، بۆ لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانى گۆڕینەوەی هاوسەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بانگەشەکان لەو بارەیەوە، پێکهێنانى لیژنەیەکى راگەیاند. ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێکهێنانى ئەو لیژنەیە لەسەر داوای سەعد مەعن، سەرۆکى شانەى راگەیاندنى ئەمنییەوە بەرزکراوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى تێبینى چەند حاڵەتێکى لەو شێوەیە کراوە......
KDC

FREE
VIEW