KDC

پلاندانانی عێراق دوو تاقیکردنەوە لەسەر چۆنیەتی سەرژمێری ئەنجام دەدا

سەرۆکی دەزگای نێوەندی سەرژمێری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دەڵێ، بڕیارە لە نێوەڕاستی ئەم مانگە، تاقیکردنەوەیەک لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە چەند پارێزگایەک ئەنجام بدان.

زیا عەواد کازم، رایگەیاند، کە لە نێوەڕاستی ئەم مانگە، تاقیکردنەوەیەک لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە پارێزگای دھۆک ئەنجام دەدەن و، تاقیکردنەوەی دووەمیش لە پارێزگای قادسییە” دەکرێت، کە لە رێیانەوە ئەو ئاستەنگ و کێشانە دیاری دەکرێن، کە لە بەردەم سیستمی ئەلکترۆنی و پڕۆسەی سەرژمێری گشتیدا ھەن.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە بە تەرخانکردنی بودجەیەک بە بڕی 120 ملیار دینار لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی دابێت بۆ سەرژمێری گشتی، ئەگەر لە دوای ھەڵبژاردنیش حکوومەت بە خێرایی پێکبێت و، ئەو پارەیە پەسەند بکرێت، ئەوا رەنگە سەرژمێرییەکە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدەن.

___

ئۆرشەلیم پۆست:ئەردۆگان سەرکۆنەی هێرشەکانی سەرئیسرائیل دەکات

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی هەشتی مارسەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

KDC

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل

KDC