KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

تەرمی هاوڕێکەی لە دارستانێکی باکووری سوید فڕێدا و پەیامێکی سەرەخۆشی بە جێهێشت

KDC
دادگاییکردنی پیاوێک کە تەرمی هاوژوورەکەی لە دارستانێکی باکووری وڵاتی سوید فڕێدا لە جیاتی ئەوەی یارمەتی بدات، ئەمڕۆ دەستی پێکرد و پیاوەکە بە “مامەڵەی نەگونجاو لەگەڵ مردووەکان”، تاوانبار کرا. چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ پاییزی 2019، کە تۆمەتبارەکە لە تەمەنی 40 ساڵیدا لە ئوتۆمبێلێکدا بوو لەگەڵ سێ کەسدا، لە ناکاو هاوڕێیەک بەهۆی زیادەڕۆیی......
سیلایدهه‌واڵ

بەرپرسێکی داعش دەستگیر دەکرێت

KDC
وەزیری نێوخۆی عێراق، دەستگیركردنی سەركردەیەكی دەركەوتووی ڕێكخراوی داعشی ڕاگەیاند و، بەوەش توانیویانە گورزێکی گەورە لە داعش بدەن. بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن عوسمان غانمی وەزیری نێوخۆی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، پیرۆزبایی لە نەبەردییەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكانی سەر بە وەزارەتی نێوخۆ لە بەرانبەر ئەو هەوڵە گەورانەی دەیخەنەگەر بۆ......
سیلایدهه‌واڵ

دوای لە سێدارەدانی دوو کوڕەکەی، دایکێک جەڵتە لێی دەدا و گرژی و ئاڵۆزی درووست دەبێت

KDC
دایکێکی خەڵکی ڕامهورمزی سەر بە پارێزگای خوزستان، دوای جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو کوڕەکەی، جەڵتە لێیداوە و گیانی لە دەست دا، دواتر ئاڵۆزی لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان درووست بووە و، چەند کەس بریندار بوون و چەندین کەسی دیکەش دەستگیرکراون. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە......
سیلایدهه‌واڵ

لە ئاکامی هێرشێکی سوپای ئەسەد چەندین کەس دەبنە قوربانی

KDC
لە ئاکامی پەلامارێکی رژێمی ئەسەد بۆ سەر بازاڕێکی ئه‌ریحای سەر به‌ پارێزگای ئیدلبی باکووری رۆژئاوای سووریا، 10 هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژران و 35ی دیكه‌ش برینداربوون. هێزەکانی رژێم، کە پێكهاتوون‌ له‌ سوپای رژێمی ئەسەد و گرووپە بیانییەکانی پشتیوانی ئێران، تۆپبارانی بازاڕێكی شاری ئەریحای گونده‌واری باشووری پارێزگای ئیدلب کرد و، لە ئەنجامدا و......
سیلایدهه‌واڵ

زەمین لەرزەیەک بە گوڕی 4،1 پلە، دەریای ئیجە دەھەژێنێت

KDC
بەپێی زانیارییەک کە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لە ناکاو (AFAD) بڵاوکراوەتەوە، زەمین لەرزەکە کاتژمێر 5:44 خولەک بە کاتی نێوخۆی تورکیا لە کەناراوەکانی باکووری خۆرھەڵاتی دوورگەی کریت روویداوە. ئاماژە بەوەش کراوە، کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر لە ژێر ئاستی رووی دەریا و بە دووری 200 کیلۆمەتر، لە قەزای......
سیلایدهه‌واڵ

سەرۆکی بەرازیل تۆمەتبارە بە گیان لە دەستدانی دەیان هەزار هاووڵاتی وڵاتەکەی

KDC
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پیرانی بەرازیل، سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەكردنی حكوومەتی وڵاتەكەی لەگەڵ قەیرانی كۆرۆنا سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەیەك دەكات، کە تێیدا بەرپرسیارێتی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار تووشبووی پەتاكە خراوەتە ئەستۆی سەرۆكی بەرازیل. سیناتۆر رینان كالیروس، لە لێكۆڵینەوەكەدا كە لە 1200 لاپەڕە پێكهاتووە، ئەوەی خستووەتەڕوو، هەڵەكانی حكوومەتەكەی جایێر بۆلسۆنارۆ سەرۆكی بەرازیل، بوونەتە هۆی مردنی......
سیلایدهه‌واڵ

بە هۆی تەقینی مینەوە کرێکارێک بریندار دەبێت و قاچی دەبڕدرێتەوە

KDC
هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە کاتی کارکردن لە شارۆچکەی بێستوون، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو. بە گوێرەی هەواڵی ێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2021، بە هۆی تەقینەوەی مین لە شارۆچکەی بێستوونی سەر بە شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان، کرێکارێک بە ناوی ئارام ئەحمەدی تەمەن 28 ساڵ،......
سیلایدهه‌واڵ

ئافرتێکی کورد و منداڵەکەی مانگێکە دەستگیرکراون و چارەنووسیان دیار نییە

KDC
ئافرەتێکی گەنج و منداڵە چوار ساڵانەکەی لە کاتی گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئێران، لە سنووری مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام دەستگیرکراون و، هیچ زانیارییەک لەسەر دۆسییەکەیان و هۆکاری دەستگیرکرانیان نییە. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕینی نزیک بە یەک مانگ لە دەستگیرکرانی ئافرەتێکی کورد، بە ناوی......
سیلایدهه‌واڵ

حکومەتی سویسرا لەئەگەری کەمبوونەوەی پێداویستیەکانی کارەبا دەکۆڵێتەوە

KDC
سۆران حەسەن..هەفتەنامەی یەک شەممەی نۆیە زیورخ (NZZ am Sonntag )بڵاویکردەوە حکومەتی سویسرا هەموو کۆمپانیەکانی کارەبای ئاگادار کردۆتەوە کە سەرنج و تێڕوانیان لەسەر پێداویستیەکانی کارەبا بنێرن لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوررپائەگەرێکی بەهێزە کە کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا تێکبچێت و توشی بڕینی کارەبا ببینەوە لەو نامەیەدا کە بۆ 30 هەزار کۆمپانیا......
سیلایدهه‌واڵ

ئەڵمانیا: لوکاشینکۆ رابەرایەتی تۆڕی قاچاخی کۆچبەران بۆ ئەورووپا دەکات، پێویستە ئەو هێڵە ئاسمانیانەی کە سوودیان هەیە سزا بدرێن

KDC
هێیکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆی سەرۆکی بیلاڕووسیای تۆمەتبارکردووە بەوەی، کە سەرکردایەتی تۆڕێکی بە قاچاخبردنی کۆچبەران بۆ ئەورووپا دەکات و، هەڕەشەی سزادانی هێڵی ئاسمانی بەشدار لەو چالاکییە گوماناویانەدا دەکات. لە کاتی گەیشتنی بۆ برۆکسل بە مەبەستی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ماس لۆکاشینکۆی خستە ئەستۆی بەکارهێنانی کۆچبەران وەک میکانیزمێک......