ژمارە 5ی گۆڤاری ڕەوەند لە تاراوگە بە کۆمەڵێک بابەتی هەمەچەشنەوە بڵاوکرایەوە
ژمارە 5ی گۆڤاری ڕەوەند تایبەت بە وەرزی زستانی 2026 لە تاراوگە بڵاوکرایەوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بکەوێتە بەردەستی خوێنەرانی کورد لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا. ئەم ژمارەیەی گۆڤارەکە کە سەرنووسەرەکەی خاتوو هەرمن ئەحمەدە، بە چاپ گەیەندراوە و بابەتەکانی بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی، هەروەها بنەزارەکانی کەلهوڕی......

