KDC

Category : سیلاید

سیلایدگشتیهه‌واڵ

وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیری ئۆکرانیا دەکەن

nusar1
لە میانەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا و هێرشی چاوەڕوانکراوی داگیرکاری ڕووسی، وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیری تەواویان بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە، هەروەها هۆشداریان بە ڕووسیادا لە هەر هەنگاوێکی داگیرکاری دژ بەو وڵاتە، کە دەرئەنجامی زۆر خراپی لێدەکەوێتەوە.کۆشکی سپی لەوبارەوە رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکان و هاوبەشەکانیان، بۆ وەڵام دانەوەی ئەو خۆئامادەکردنە سەربازییەی ڕووسیایە......
سیلاید

بەجل و بەرگی پۆلیسەوە دزی لە بەساڵاچوان دەکرێت

nusar1
ئێوارەی دوێنێ لە مالمۆ، بە جل و بەرگی پۆلیسەوە، سێ ئافرەتی بە ساڵاچوو دەبرێن، پۆلیسی سویدیش هۆشداریداوە لە شەپۆلێکی دزی، کە تێیدا دزەکان وەک پۆلیس دەناسێنن، تا بچنە نێو ماڵی خەڵک و پارە و کاڵای بەهادار بدزن. گوتەبێژی پۆلیس رایگەیاندووە، ئەو تاوانە زۆر جددییە و دەبێ بنبڕ بکرێت، چونکە دەبێتە......
به‌یاننامه‌سیلاید

سوید: 10,000 کەس بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان هەیە و بێ سەروشوێنن

KDC
بە گوێرەی راپۆرتێکی کەناڵی سویدی، ساڵی رابردوو بزربوونی زیاتر لە 10000 کەس تۆمار کراوە، کە دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان بکرێنەوە، ئەوەش لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی داواکارییەکانیان بۆ نیشتەجێبوون سەرۆکی پۆلیسی کۆچبەران، کەیسا فیلدین رایگەیاند، ئەوان لە سویددا کەسانێکیان هەیە، کە هیچیان دەربارەوە نازانن و لە ژێر چاودێریدا نین. ئەم ماوەیە مشتومڕ لە......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئەمەریکا هۆشداری بە دیپلۆماتکاران و هاوڵاتیانی دەدات

nusar1
واشنتن داوا لە خێزانی دیپلۆماتکارانی ئەمەریکا دەکات ئۆکرانیا بەجێبهێڵن و، ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکات کە خۆیان لە گەشتکردن بۆ ڕوسیا بە دوور بگرن. لە سەر و بەندی زیاتر بوونی ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا، ئەمەریکا داوای لە خێزانی دیپلۆماتکارانی دەکات، کە کیڤ بە جێبهێڵین، هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکات، خۆیان لە گەشتکردن بۆ رووسیا......
سیلایدهه‌واڵ

بەریتانیا:پەرلەمانتارێکی موسڵمان ،دەڵێت بەهۆی ئاینەکەیەوە لە پۆستێکی وەزاری دوورخرایەوە

nusar1
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کە نەسرەتی غەنی پەرلەمانتاری بەریتانیا، بەرپرسێکی پەرلەمانی رایگەیاندووە، کە بە هۆکاری جۆراوجۆر لە پۆستێکی وەزاری دوورخراوەتەوە، لەوانە ئایینی ئیسلام، لە بەرانبەردا دۆمینیک راب، جێگری سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، دەڵێ ئەگەر غەنی سکاڵایەکی فەرمی تۆمار بکات، دەبێت لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بکرێت. دۆمینیک راب جێگری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە گوتی، دەرکردنی......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

شەڕو پێکدادان لەحەسەکەی خۆرئاوای کوردستان بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوامە

nusar1
هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانیی بەشداری لە كۆتاییهێنان بە دۆخی گرتووخانەی گوێڕان دەكاتشەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزە كوردییەكان لە چەند ناوچەیەكی شاری حەسەكەی خۆراوای كوردستان بۆ سێهەم ڕۆژە بەردەوامە و زیاتر لە 100 كەسیش كوژراون، چەكدارانی داعشیش لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا گرتنی دەیان پاسەوانی گرتووخانەكە ئاشكرا دەكەن.ڕوانگەی سوری مافەكانی مرۆڤ......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئۆسلۆ:تاڵیبان یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات

nusar1
بزووتنەوەی تاڵیبان بەهیوایە ،کە کۆبوونەوەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوە ئاشتی جێگای شەڕ بگرێتەوەبڕیار وایە ڕۆژی یەک شەممە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری ئۆسلۆ ی پایتەختی نەرویج یەکەم کۆبوونەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوە بکرێتکۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و چەند لایەنی ترهەرچەندە ئۆسلۆ ڕایگەیاندووە :کە کۆبوونەوەکە بە مانای......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

بەهۆی لێدوانێک لەبارەی ئۆکرانیا فەرماندەی دەریایی ئەڵمانیا دەستی لەکار کێشایەوە

nusar1
ڕۆژی شەممە کایم ئایشم شونباخ فەرماندەی هێزی دەریایی ئەڵمانیا دەستی لەکارکێشایەوە ،لە دوای ئەو لێدوانەی لە بارەی ئۆکرانیا ڕایگەیاندبوو ،کە دورگەیی کرم تەواو بووە جارێکیتر ناگەڕێتەوە بۆسەر ئۆکرانیا و ئەوەی ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا دەیویست ڕێزە ،کارێکی گەمژانەیە گەر ڕووسیا بیەوێت بەشێک خاکی ئۆکرانیا داگیربکاتهەرلەم بارەوە کیف بانگی باڵوێزی ئەڵمانیا......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

کۆبوونەوەی ئەمەریکا و ڕووسیا لە بارەی ئۆکرانیا بێ ئەنجام بوو

nusar1
دوێنێ هەینی لە چوارەم خولی کۆبوونەوەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا لە شاری جنێفی سویسرا، بێ هیچ بەروپێشچوونێک کۆتایی هات. بە گوێرەی هەواڵی بی بی سی، هەریەکە لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و، سێرگی لاڤرۆڤ بە جیا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند لێدوانیان داوە، بلینکن لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ڕایگەیاند: کە داوای لە......
سیلاید

لەبەر ئەوەی ئامادە نابێت ماسک ببەستێت فڕۆکەیەک بە 129 سەرنشینەوە دەگەڕێتەوە

KDC
هێڵی ئاسمانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی لە مەیامیەوە بۆ لەندەن فڕیوە و لە نێوەڕاستی فڕینیدا یەکێ لە سەرنشینەکانی ڕەتی کردووەتەوە، کە ماسکی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا ببەستێت، گەڕاوەتەوە. هێڵی ئاسمانی ئەمەریکایی دەڵێ، فڕینی ژمارە 38ی لە مەیامیەوە بۆ لەندەن بە فڕۆکەی بۆینگ 777، 129 سەرنشینی هەڵگرتبوو، گەڕایەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەیامی، ئەوەش......
KDC

FREE
VIEW