KDC

بەجل و بەرگی پۆلیسەوە دزی لە بەساڵاچوان دەکرێت

ئێوارەی دوێنێ لە مالمۆ، بە جل و بەرگی پۆلیسەوە، سێ ئافرەتی بە ساڵاچوو دەبرێن، پۆلیسی سویدیش هۆشداریداوە لە شەپۆلێکی دزی، کە تێیدا دزەکان وەک پۆلیس دەناسێنن، تا بچنە نێو ماڵی خەڵک و پارە و کاڵای بەهادار بدزن.

گوتەبێژی پۆلیس رایگەیاندووە، ئەو تاوانە زۆر جددییە و دەبێ بنبڕ بکرێت، چونکە دەبێتە هۆی لە دەستدانی متمانە بە پۆلیس، پێترا ستانکولا، بەڕێوەبەری پۆلیسی مالمۆش رایگەیاند، ئەگەر پێتانوابوو کەسانێک هەن وەک پۆلیس خۆیان دەناسێنن و لە دەرگاتان دەدەن، ئەوا پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن تا دڵنیا بن کە بەڕاستی پۆلیسن.

ستێنکۆلا ئەوەیشی خستەڕوو، کە تاکتیکی فێڵبازەکان گەشەی کردووە، ئێستا بە شێوەیەکی زۆر جلی پۆلیس بەکاردێنن.

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، ساختەکاری زۆری هاوشێوە لە یۆتۆبۆری ڕوویداوە، کە ئەنجامدەرانی ئەو ساختەکاریانە جلی پۆلیسیان بەکار هێناوە و هەموو قوربانییەکانیش بەساڵاچووان بوون.

لە ناوچەکانی دیکەی وڵات، هەمان حاڵەت تۆمارکراون و، لە کاتی پشووەکانی کریسمسەوە تا ئەمڕۆ لە مالمۆ ژمارەیەکی زۆر راپۆرتیی هاوشێوە دراوەتە پۆلیسی شارەکە.

یەکێ لەو تاوانانە بەسەر ئافرەتێکی بەساڵاچوو روویداوە، کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نەناسراوی پێگەیشتووە و، پاش ماوەیەکی کەم، دوو کەس وادەردەکەون کە پۆلیسن لە دەرگایان داوە، ئەوان قەناعەتیان بە ئافرەتەکە کردووە، کە مەترسییەکی زۆر هەیە خانووەکەی تاڵان بکرێت، بۆ

___

فەرەنسا پشتیوانییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

Harmn

ناوەندی تۆرۆنتۆ لەکەنەدا کۆبونەوەیەکی فراوانیان سازکرد

Harmn

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد نامۆ فازڵ دەکات

Karzan