KDC

دیداری نوێنەری كۆنفدراسیۆن لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی یەکگرتووانە دژی ئێرانی ئەتۆمی

مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا، لە نزیکەوە لەگەڵ مارک واڵاس باڵیۆزی پێشوی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئێستای ”دامەزراوەی یەکگرتووانە دژی ئێرانی ئەتۆمی” کۆبنەوە

لەو دیدارەدا هەر دوو لا باسیان لە دوایین پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە گشتیی, مەترسییەکانی سیاسەتی ئێران لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە تایبەتی کرد و هەر دوو لا هاوڕا بوون، کە ئێرانی ئەتۆمی مەترسییەکی بێ ئەملاولایە لەسەر ئاشتی و تەناهی نێونەتەوەیی و دەبێ هەموو هەوڵەکان کارا بکرێن بۆ ئەوەی ڕێگر بن لەوەی تاران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕا بگات.

لە لایەكی دیكەوە باس لە بارودۆخی نێوخۆیی ئێران و پێگەی نەتەوەكانی ژێر ستەم لە ئێران كرا و بە بایەخەوە ئەوە باس كرا، كە دەبێ هەرەوەزییەكی نێونەتەوەیی بۆ لە قاودانی زیاتری سیاسەتەكانی تاران لە هەموو مەیدانەكاندا بە شێوەی كاریگەر پەرەیپێ بدرێ، هەروەها زیانمەندی ساتوسەودای وڵاتانی ڕۆژئاوایی و نەرمی نواندنیان لە هەمبەر ئاژاوەگێڕییەكانی تاران بۆ بیروڕای گشتیی زۆرتر قسەی لەسەر بكرێ.

___

دیداری کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی

Harmn

ناوەندی فینلەندا بەشداری ڕێپێوانێکیان کرد

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی قامیشلۆ پەیامێک بڵاودەکاتەوە

Harmn